Zana Natık Kerem
24 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 25 شوبات 2019
قودس ــ AA
راگەیەندرا کە پۆلیسی ئیسرائیل بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەوقافی ئیسلامی لە قودس، عەبدولعەزیم سلەھەب لە ماڵەکەی خۆیدا لە شارۆچکەی بەیت حەنینا باکووری قودس دەستگیرکردووە.
پۆلیسی ئیسرائیل هەروەها، بەڕێوەبەری ئەکادیميای وەقف و کەلەپوور و بەڕێوەبەری پێشووی مزگەوتی ئەقسا، ناجح بکێرات لە ماڵەکەی لە شارۆچکەی سووڕ باھر باشووری قودس دەستگیرکردووە.
بەرپرسی پەیوەندییەکانی گشتی و راگەیاندن لە فەرمانگەی ئەوقافی ئیسلامی لە قودس، فیراس دبس بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە عەبدولعەزیم سلەھەب و ناجح بکێرات بە ھۆی ئەوەی لە دوو رۆژی رابردوودا، دەرگای باب رەحمە-ی مزگەوتی ئەقسا-یان کردووەتەوە لە لایەن پۆلیسی ئیسرائیلەوە دەستگیرکراون.
لە دوو رۆژی رابردوودا، عەبدولعەزیم سلەھب توانی دەرگای باب رەحمە-ی مزگەوتی ئەقسا بە رووی نوێژخوێناندا بکاتەوە و نوێژی ھەینی تیادا ئەنجامبدەن.