Lokman İlhan,Hemın Othman Mohammed
25 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 25 کانوونی دووەم 2019
كاراكاس - AA
سه‌رۆكی ڤێنیزوێلا، نیكۆلاس مادورۆ سوپاسی توركیا، رووسیا و چین-ی كرد به‌هۆی ئه‌و پشتیوانییه‌ی لێیان كرد به‌رامبه‌ر سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی وڵاته‌كه‌ی و سه‌ركرده‌ی ئۆپۆزسیۆن، خوان گوایدۆ كه خۆی وه‌ك سه‌رۆكی كاتیی ده‌وڵه‌ت راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له هه‌ژماری تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاویكرده‌وه، مادورۆ جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ڤێنیزوێلا ته‌نیا نییه و، رایگه‌یاند:
"سوپاسگوزاری رووسیا، چین، توركیا و حكوومه‌ته‌كانی دیكه و گه‌لانی جیهانم بۆ ئه‌و به‌یاننامه پشتیوانیانهیان بۆ حكوومه‌تی ڤێنیزوێلایان ده‌ربڕی كه به یاسایی دامه‌زراوه. سوپاس بۆ ئه‌و پشتیوانیه پته‌وه."