Dmitri Chirciu,Hemın Othman Mohammed
14 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 15 شوبات 2019
مۆسكۆ - AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، ماریا زاخارۆڤا سه‌باره‌ت به هاوكاری مرۆیی ئه‌مریكا بۆ ڤێنیزوێلا رایگه‌یاند "ئه‌مریكا له‌ژێر ناوی هاوكاری مرۆیی له وڵات‌دا ناسه‌قامگیری دروست ده‌كات و به‌دووی رێكخستنی كودهتاوهیه. سیناریۆی هاوشێوه له وڵاتانی دیكه‌دا روویداوه. ئه‌وه پشێوییه".
له كۆنگرهیەکی رۆژنامه‌وانییدا له مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیا، ماریا زاخارۆڤا باسی له دوایین پێشهاتی ڤێنیزوێلا كرد.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌مریكا هه‌وڵیداوه ته‌واوی وڵاتان قایل بكات پشتیوانی بكه‌ن له‌باره‌ی ڤێنیزوێلا.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، ماریا زاخارۆڤا باسی له‌وه كرد كه ئه‌مریكا پابه‌ندی بنه‌ماكانی دیموكراسی نێوده‌وڵه‌تی نه‌بووه و گوتی: "ئه‌مریكا له‌ژێر ناوی هاوكاری مرۆیی له وڵات‌دا ناسه‌قامگیری دروست ده‌كات و به‌دووی رێكخستنی كودهتاوهیه. سیناریۆی هاوشێوه له وڵاتانی دیكه‌دا روویداوه. ئه‌وه پشێوییه".
ماریا زاخارۆڤا ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه خاچی سوور كاركردنی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له‌باره‌ی هاوكارییه مرۆییه‌كان له ڤێنیزوێلا ره‌تكردووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه رووسیا له‌گه‌ڵ هاوكاریی مرۆییه به‌پێی ئه‌و بنه‌مایانه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دیاریكردووه.