Muhammet Kurşun,Mohammed Baqi Hussein,Hemın Othman Mohammed,Ramal Abdullah Mahmood
14 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 15 شوبات 2019
تاران - AA
سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه ئه‌مریكا و ئیسرائیل سه‌رچاوه‌ی تیرۆریزمی ناوچه‌كه‌ن و ژمارەیەک وڵاتی خاوه‌ن نه‌وتی ناوچه‌كه سه‌رچاوه‌ی دارایی بۆ تیرۆر ده‌سته‌به‌رده‌كه‌ن.
به‌رله‌وه‌ی به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له لووتكه‌ی سێقۆڵیی توركیا-ئێران-رووسیا به‌ره‌و شاری سۆچی رووسیا به‌ڕێ بكه‌وێت، حەسەن روحانی له فڕۆكه‌خانه‌ی میهراباد لە تاران بۆ رۆژنامه‌وانان دوا و په‌لاماره‌كه‌ی ئێواره‌ی دوێنێی پارێزگای سێستان و بەلۆچستان و دۆخی سووریا و قۆناغی ئاستانای هه‌ڵسه‌نگاند.
سه‌ركۆماری ئێران رایگه‌یاند، سه‌رچاوه‌ی تیرۆریزمی ناوچه‌كه بۆ هه‌مووان روون و ئاشكرایه و گوتی: "ره‌گ و ریشه‌ی تیرۆریزمی ناوچه‌كه، لای ئه‌مریكا و ئیسرائیله. ئه‌م دوو وڵاته سه‌رچاوه‌ی راسته‌قینه‌ی تیرۆریزمن. ژمارەیەک له وڵاتانی ده‌وڵه‌مه‌ندی خاوه‌ن نه‌وتی ناوچه‌كه‌ش، ئه‌ركی ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌رچاوه‌ی دارایی تیرۆرستانیان له ئه‌ستۆ گرتووه."
حەسەن روحانی راشیگه‌یاند، ئه‌و په‌لامارانه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر گه‌له‌كه‌ی نابێت و چۆك بۆ زلهێزه‌كان داناده‌ن و گوتی: "باجی خوێنی شه‌هیده‌كانمان له‌و رێكخراوه بهكرێگیراوانه وه‌رده‌گرینه‌وه".
سه‌ركۆماری ئێران، حەسەن روحانی به‌م جۆره درێژه‌ی به قسه‌كانی دا:
"پێشنیار ده‌كه‌ین بۆ دراوسێیەكانمان به‌ئه‌ركی خۆیان هه‌ستن له مامه‌ڵه و په‌یوه‌ندیی باش‌دا. رێگه نه‌ده‌ن خاكه‌كه‌یان دژبە وڵاتانی دراوسێیان به‌كاربهێنرێت. ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌توانن رێگری له تیرۆریستان بكه‌ن، ئاشكرایه كه مافی یاساییمان هه‌یه به‌پێی رێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ئه‌وه‌ی پێویست بكات ئه‌نجامی ده‌ده‌ین".
حەسەن روحانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا کە له‌سه‌ر بانگهێشتی ڤلادیمیر پوتین به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له چواره‌مین لووتكه دەچێتە سۆچی و ئاماژه‌ی به‌وه دا له لووتكه‌كه‌دا له میانی پرۆسه‌ی ئاستانا تاوتوێی پێشهاته ناوچه‌ییه‌كان و به تایبه‌ت ره‌وشی سووریا ده‌كه‌ن و گوتی: "گرووپه تیرۆریستییه‌كان له سووریا گورزی گه‌وره‌یان به‌ركه‌وتووه و زۆرێك له ناوچه‌كانیان لێ پاككراونه‌ته‌وه. له ناوچه جیاجیاكانی سووریا و رۆژهه‌ڵاتی فورات هێشتا ئه‌ندامانی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی لێن".
سه‌ركۆماری ئێران جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه پێویسته تاكو راماڵینی هه‌موو تیرۆریستان به‌رده‌وامی بده‌ن به كۆبوونه‌وه سێقۆڵییهكان و ئامانجی سه‌ره‌كی هه‌رسێ وڵات به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و به‌رده‌وامیدان به‌و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه.
سه‌ركۆماری ئێران، حەسەن روحانی تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی پرسێكی دیكه‌ی گرنگی سووریاش بوونی سه‌ربازانی هێزه بیانییه‌كانه له‌و وڵاته و گوتی: "ده‌بێت ئه‌و هێزانه‌ی بێ داواكاری حكوومه‌تی یاسایی سووریا و مۆڵه‌ت وه‌رگرتن چوونه‌ته ئه‌و وڵاته ئه‌وێ جێبهێڵن، به تایبه‌ت هێزه‌كانی ئه‌مریكا. له سه‌ره‌تاوه ئه‌مریكا به پێچه‌وانه‌ی پەیماننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان چووه سووریا و له‌وێ پێگه‌ی هێزی داگیركه‌ری وه‌رگرت. له دوا راگهیهندراوهكانیاندا گوتیان ده‌یانه‌وێت له سووریا بكشێنه‌وه، ئه‌گه‌ر راست بكه‌ن هه‌واڵێكی باشه، به‌ڵام هه‌رگیز ناتوانین متمانه‌مان به قسه و په‌یمانه‌كانی ئه‌مریكا بێت. جیهانیش متمانه‌ی به قسه‌كانی ئه‌وان نییه. چونكه ئیداره‌ی ئه‌مریكا هه‌ر هه‌فته و هه‌ر رۆژێك شتێكی جیاواز ده‌ڵێت".
حەسەن روحانی باسی له‌وه كرد كه چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كان له سووریا یه‌كێكه له ئامانجه‌كانی رۆژه‌ڤیان و گوتی: "یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا بۆ ئێمه گرنگه، ده‌بێت ته‌واوی سووریا له‌ژێر سه‌روه‌ری حكوومه‌تی دیمه‌شق-دا بێت. موخاته‌ب حكوومه‌تی دیمه‌شقه كه وه‌ك هاووڵاتییانی خۆی پێویسته گفتوگۆ له‌گه‌ڵ كورده‌كان بكات. ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ی هه‌میشه جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كرێته‌وه ئه‌وه‌یه كه خاكی سووریا به‌ش ناكرێت و هیچ به‌شێكی سووریا ناچێته ژێر سه‌روه‌ری هیچ وڵاتێكی دیكه‌وه".
سه‌ركۆماری ئێران باسی له‌وه‌یش كرد كه گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران بۆسه‌ر ماڵ وحاڵی خۆیان و دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی سووریا له‌نێو بابه‌ته گرنگهكاندان و ئامانجی هه‌ر سێ وڵاتیش هه‌ر ئه‌وه‌یه، له‌به‌رئه‌وه له لووتكه‌ی سیقۆڵیدا ئاماده‌كردنی ده‌ستوور و دروستكردنی لیژنه بۆ ئه‌و كاره تاوتوێ ده‌كرێت.
حەسەن روحانی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌و مۆدێله‌ی رووسیا، ئێران و توركیا په‌ره‌یان پێداوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی بابه‌ته هه‌رێمییه‌كان مۆدێلێكی زۆر باشه و گوتی: "هه‌میشه دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه، پێویسته كێشه هه‌رێمییه‌كان له لایه‌ن وڵاتانی ناوچه‌كه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت. قۆناغی ئاستانا له‌و باره‌یه‌وه نموونه‌یه‌كی زۆر باشه. له‌و قۆناغه‌دا له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له دیدارداین. هیوادارین ئه‌و لووتكه‌یه سوودی هه‌بێت. ئومێده‌وارین به‌رده‌وامبین و گفتوگۆ له‌سه‌ر هه‌ندێک بابه‌ت بكه‌ین تا ده‌گه‌ینه رێككه‌وتن و ئه‌و هه‌نگاوانه له سووریا ئاسایش به‌رقه‌رار ده‌كه‌ن".
سه‌ركۆماری ئێران ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه پێویسته داهاتووی سووریا له ده‌ست گه‌لی سووریادا بێت و گوتی: "هیوادارین له كورتترین ماوه‌دا گه‌واهیده‌ری به‌رقه‌راربوونی ئاشتیی، سه‌قامگیریی، ئاسایش و دیموكراسی بین له سووریادا".
هاوكات سه‌ركۆماری ئێران، حەسەن روحانی باسی له‌وه كرد كه له لووتكه‌كه‌دا جگه له بابه‌ته هه‌رێمییه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و په‌یوه‌ندییه هه‌رێمیی و دووقۆڵییه‌كان تاوتوێ ده‌كه‌ن".