Heman Hussein Yaseen Yaseen
14 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 15 شوبات 2019
هه‌ولێر - AA
به مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی داهاتووی په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆكی كاتی په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانی ناوپه‌رله‌مان جگه له جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، ده‌ستیپێكرد.
بڕیاره رۆژی ١٨ی شوبات كۆبوونه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت، هاوكات بڕیاره له هه‌مان رۆژدا وه‌ك یه‌ك پاكێج كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك ئه‌نجام بدرێت.
بەپێی زانیارییەکان پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ یه‌كێتیی و جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ پارتی و جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ پێكهاته‌كان یه‌كلایی بووه‌ته‌وه.