Hemn Baban
16 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 17 تەمووز 2018
ھەولێر - AA
پەرلەمانی کوردستان ٤٢ راوێژکاری ھەیە، تاوەکو ئێستا ٤٥ راوێژکار خانەنیشین کراون کە ١٢یان تەنانەت یەک ساڵی خزمەتی راوێژکاریشیان تەواونەکردووە.
لە دانیشتنی ئاسایی ژمارە حەوتی خۆییدا پەرلەمانی کوردستان رۆژی یەکشەممە تەوەرێکی بۆ خوێندنەوەی راپۆرتێکی شیکاریی بەناونیشانی "شیکاری لە کاری ئیداری و کارگێڕی لە پەرلەمانی کوردستان" تەرخانکردبوو کە لە لایەن بڕیاردەری لێژنەی کاروباری پەرلەمان لە پەرلەمانی کوردستان، مەدینە ئەیوب ئامادەکرابوو. لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بۆ ئەوەکراوە کە پەرلەمانی کوردستان ئێستا ٤٢ راوێژکاری ھەیە و تاوەکو ئێستا لە کۆی گشتی ٤٥ راوێژکاری خانەنشینکراو ١٢یان خزمەتی یەک ساڵیشیان تەواونەکردووە خانەنیشین کراون.
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، گەشە دارا لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باس لەو پرسە دەکات و رایدەگەیەنێت "وەکو مەبدەئێکی گشتی مەسەلەی رێکخستنەوەی کارگێڕی و ئیداریی پەرلەمان کارێکی گرنگە، چونکە ھەموو جارێک کە دەستەیەکی سەرۆکایەتی نوێ دێت ھەڵئاوسانێک لەسەر پەرلەمان دروست دەکات و کۆمەڵێک فەرمانبەر و راوێژکاری دیکە دادەمەزرێنێت کە من پێم وایە ئەوەی پێشتر راوێژکارە ئەزموونێکی ھەیە لەناو پەرلەمان و سوودی زیاتری ھەیە بۆ پەرلەمان تاوەکو ئەوانەی نوێ دەھێنرێن".
گەشە دارا گوتیشی: "پێویستە راوێژکارەکان باشتر رێکبخرێنەوە، ھەروەھا بەپێی پسپۆڕی راوێژکار وەربگیرێت،...
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.