Dildar Baykan Atalay
16 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 22 تشرینی دووەم 2021
واشنتۆن-AA
دوای ئه‌وه‌ی كه تۆمه‌تنامه به تاوانی "سووكایه‌تیی كردن به كۆنگرێسی ئه‌مریكا" له دژی ئاماده كرا، راوێژكاری سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ستیڤ بانن خۆی راده‌ستی نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵیی ئەمریکا ناسراو به ئێف بی ئای كرد.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه له میدیای ئه‌مریكیدا بڵاو كراونه‌ته‌وه، ئه‌م به‌یانییه ستیڤ بانن خۆی راده‌ستی كاربه‌ده‌ستانی ئێف بی ئای كردووه و قۆڵبه‌ست كراوه.
بانن ساتی خۆ راده‌ستكردنی له‌رێگه‌ی په‌خشی راسته‌وخۆی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه بڵاو كرده‌وه و هێرشی كرده سه‌ر بایدن و رایگه‌یاند: "هه‌موو رۆژێك زیاتر رژێمی بایدن هه‌پروون هه‌پروون ده‌كه‌ین. داوام له ئێوه‌یه چاوتان له‌سه‌ر په‌یامه‌كان بێت نه‌ك ده‌نگه‌ده‌نگ".
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت باننی ته‌مه‌ن ٦٧ ساڵ دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به كاتی واشنتۆن دی سی، ببرێته به‌رده‌م دادوه‌ر له دادگای فیدراڵی.
- وه‌زاره‌تی داد سكاڵای له‌سه‌ر بانن تۆمار كردبوو
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكاوه له ١٢ی تشرینی دووه‌مدا بڵاو كرابوویه‌وه، ئاماژه به‌وه كرابوو، به‌هۆی ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی داواكاریی لیژنه‌ی تایبه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا بۆ لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كانی شه‌شی كانوونی دووه‌می بۆ ئیفاده وه‌رگرتن و پێشكه‌شكردنی به‌ڵگه نه‌داوه‌ته‌وه، به تاوانی "سووكایه‌تیی كردن به كۆنگرێسی ئه‌مریكا" سكاڵا له‌سه‌ر بانن تۆمار كراوه.