Selen Temizer
16 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 16 تشرینی دووەم 2021
برۆكسل - AA
گوته‌بێژ به‌ناوی كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپاوه، ئێریك مهیمهر ئاشكرای كرد، خۆشحاڵن به‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ی عێراق كه باس له ده‌ست پێ كردنی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی له بێلاڕووسه‌وه له رۆژی ١٨ی تشرینی دووه‌مه‌وه، ده‌كات.
ئێریك مهیمهر له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی رۆژانه‌ی خۆیدا، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، جێگری سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، مارگاریتیس شیناس، له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه دیپلۆماتییه چڕكراوهكانی په‌یوه‌ست به‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌پێناو كۆچكردن بۆ ئه‌ورووپا له بێلاڕووسه‌وه بچنه پۆڵه‌ندا، ئه‌مڕۆ سه‌ردانی به‌غدا پایته‌ختی عێراقی كردووه.
گوته‌بێژ به‌ناوی كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپاوه، ئێریك مهیمهر باسی له‌وه‌ش كرد، مارگاریتیس شیناس زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی عێراقدا ئه‌نجام ده‌دات و رایگه‌یاند: "له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا پێشوازیی له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ی كاربه‌ده‌ستانی عێراق ده‌كه‌ین كه باس له ده‌ست پێ كردنی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هاووڵاتییانی وڵاته‌كه له بێلاڕووسه‌وه له پێنج شه‌ممه‌وه دەکات".
پێشتر گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ئه‌حمه‌د سه‌حاف ئاشكرای كردبوو، له هه‌شت كه‌مپی دوو ناوچه‌ی سه‌ر سنووری نێوان بێلاڕووس و پۆڵه‌ندادا، ٥٧١ هاووڵاتیی عێراقی هه‌ن و رۆژی ١٨ی تشرینی دووه‌م گه‌شتێكی ئاسمانیی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خوازیارن بگه‌ڕێنه‌وه، رێكده‌خه‌ن.