Hemn Baban
15 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 16 تشرینی دووەم 2017
هه‌ولێر - AA
سۆران عومه‌ر ده‌ڵێت "له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق بگه‌ین به چاره‌سه‌ر یان نا ده‌بێت حكوومه‌تی هه‌رێم بوودجه‌ی 2018 بنێرێته په‌رله‌مان".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ژماره 5 له خولی پاییزه‌ی ساڵی چواره‌م ده‌ستپێكرد و تیایدا چوار بڕگه له به‌رنامه‌ی كاردا هه‌بوون كه بریتیین له خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می هه‌ردوو پڕۆژه یاسای هه‌مواری دووه‌می پیاده‌كردنی یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره ژماره 87ی ساڵی 1979ی هه‌مواركراو له هه‌رێم، له‌گه‌ڵ پڕۆژه یاسای لێبوردنی گشتی له هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها خاڵی دووه‌میش بریتی بوو به جێگرتنه‌وه و سوێندخواردنی په‌رله‌مانتار مسته‌فا ئه‌حمه‌د حه‌مد له شوێنی ئه‌ندامی ده‌ستله‌كاركێشاوه گۆران ئازاد محه‌مه‌د، خاڵی سێیه‌می بڕگه‌ی به‌رنامه‌ی كاریش بریتی بوو له پێشچاوخستنی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی په‌رله‌مانتار ئاری هه‌رسین له لێژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه.
خاڵی چواره‌می به‌رنامه‌كه‌ش بریتی بوو له گفتوگۆی كراوه له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی پێشنیازكراوی بوودجه‌ی حكوومه‌تی فیدراڵیی عێراق بۆ ساڵی 2018 كه دوای خستنه‌ده‌نگدانی دانیشتنه‌كه 47 په‌رله‌مانتار ده‌نگییان بۆ ئه‌وه‌دا كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ داخراو بێت و 31 په‌رله‌مانتاریش ده‌نگیان بۆ ئه‌وه دا به كراوه‌یی بێت، بۆیه دانیشتنه‌كه كرا به دانیشتنێكی داخراو. پاش زیاتر له دوو كاتژمێر بڕیار درا بۆ گفتوگۆ و تاوتوێی زیاتری ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به پڕۆژه یاسای بوودجه‌ی گشتی عێراق په‌رله‌مان دانیشتنه‌كه‌ی بۆ كاتژمێر سێ و 30 خوله‌كی ئه‌مڕۆ دواخست. ئه‌ندامی لێژنه‌ی دارایی و ئابووری و وه‌به‌رهێنان له په‌رله‌مانی كوردستان، سۆران عومه‌ر له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو له‌باره‌ی پڕۆژه‌كه‌وه رایگه‌یاند "له‌مساڵه‌دا جیاواز له هه‌موو ساڵه‌كانی دیكه ئه‌و ره‌شنووسه‌ی ناوی لێنراوه بوودجه‌ی گشتی عێراق رێژه‌ی 40 له‌سه‌دی بۆ بوودجه‌ی سیادی عێراق ده‌چێت كه هیچ پێشینه‌ی نییه، ئه‌مه‌ش بوودجه‌یه‌كی زۆره له‌چاو ساڵانی رابردوو، هه‌رچی كاتێكیش خه‌رجییه‌كانی سیادی زیادبێت به‌شه بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان و رێژه‌كه‌ی داده‌به‌زێت".
هه‌روه‌ها به‌زمانی ژماره زیاتر گوتی: "رێژه‌ی 17 له‌سه‌دی هه‌رێمی كوردستانیش بووه به لەسەدا 12,67، هه‌روه‌ها له كۆی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عێراق كه 35 تریلیۆن دیناره بۆ ساڵی 2018 ته‌نها بڕی دوو تریلیۆن و 400 ملیار دینار بۆ هه‌رێمی كوردستان دانراوه كه ده‌كاته مانگی 206 ملیار دینار كه ئه‌مه به‌شی مووچه‌ی دوو وه‌زاره‌تی وه‌كو په‌روه‌رده و ته‌ندروستیش ناكات، بۆیه هه‌رێمیش وه‌كو هه‌رێمێك كه كیانێكی ده‌ستوورییه له‌چوارچێوه‌ی عێراقی فیدراڵ‌دا به‌و شێوه‌یه نه‌ماوه‌ته‌وه و كراوه به پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان".
سۆران عومه‌ر ئه‌وه‌شی په‌یوه‌سته به پرسی نه‌وت و به‌رهه‌مهێنانییه‌وه بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو روونی كرده‌وه "له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان رۆژانه بڕی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بنێرێت و بیده‌یت به كۆمپانیای سۆمۆ عێراق هیچ بڕه پاره‌یه‌كی بۆ هه‌رێمی كوردستان ته‌رخان نه‌كردووه له‌و 400 ملیار دیناره‌ی كه بۆ پارێزگا به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی نه‌وت له‌و پڕۆژه‌یه‌دا دیاریكراوه".
ئه‌وه‌شی گوت "هیچ بڕه پاره‌یه‌كی له پترۆدۆلار و له كاره‌با بۆ هه‌رێمی كوردستان ته‌رخان نه‌كردووه، له‌و قهرزانهشی كه عێراق ده‌یانكات رێژه‌ی یەک له‌سه‌دی بۆ هه‌رێمی كوردستان دیاریكردووه، كه‌چی له دانه‌وه‌ی سووه‌كانی سه‌ر ئه‌و قه‌رزانه هه‌رێمی كوردستان 17 له‌سه‌دی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ، زۆر شتی دیكه‌ی ناده‌ستووریش هه‌ن".
ئه‌ندامه‌كه‌ی لێژنه‌ی دارایی و ئابووری و وه‌به‌رهێنان له فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، سۆران عومه‌ر له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتیشی: "ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان بۆخۆی پێش رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ عێراق چاكسازی بكات، ده‌بێت له پێشدا له ناوخۆ گۆڕانكاریی بكه‌ین ئینجا له‌گه‌ڵ عێراق ئه‌و شه‌ڕه ده‌ستوورییه بكه‌ین".
سه‌باره‌ت به گفتوگۆكانییان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ناوبراو ده‌ڵێت "ئێمه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبووینه‌ته‌وه، راسپارده و بۆچوونی حكوومه‌تمان له لایه، بۆ وتوێژكردن له‌گه‌ڵ به‌غدا ئێمه بۆچوونی خۆمانمان پێداوه، ئه‌وه‌شی ده‌مینێته‌وه ئه‌وه‌یه حكوومه‌تی هه‌رێم جارێ داوای كردنه‌وه‌ی ده‌رگای گفتوگۆ ده‌كات كه هێشتا عێراق ئاماده‌ی ئه‌وه نییه، به‌ڵام دواجار ئێمه وه‌كو نوێنه‌رانی خه‌ڵكی كوردستان له په‌رله‌مانه‌وه ئه‌و په‌یامه ده‌گه‌یه‌نینه به‌ڕێز عه‌بادی و حكوومه‌ته‌كه‌ی كه ئه‌م ره‌شنووسه نه‌كه‌نه پڕۆژه و بچێته په‌رله‌مان تا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌نه چاره‌سه‌ر".
سۆران عومه‌ر له كۆتایی قسه‌كانیدا له‌باره‌ی پڕۆژه بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش رایگه‌یاند "ئێمه گوتوومانه له‌هه‌ر بارێكدا له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق رێكبكه‌وین یان رێكنه‌كه‌وین، ده‌بێت حكوومه‌تی هه‌رێم پڕۆژه بوودجه‌ی ساڵی 2018 بهێنیته په‌رله‌مان، حكوومه‌ت به ئارەزووی خۆی چوار ساڵه به بێ یاسای بوودجه به ئارەزووی خۆی خه‌رج ده‌كات، ساڵی 2016 بڕی 10 تریلیۆن دیناری خه‌رجكردووه، ساڵی 2015 بڕی 12 تریلیۆن دیناری خه‌رج كردووه، ساڵی 2014 نزیكه‌ی 14 تریلیۆن دیناری خه‌رج كردووه، ناكرێت به بێ یاسا حكوومه‌ت پاره خه‌رج بكات، بۆیه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق بگه‌ین به چاره‌سه‌ر یان نا ده‌بێت حكوومه‌تی هه‌رێم یاسای بوودجه ئاماده‌بكات و بینرێت".