Hemn Baban
15 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 16 تشرینی دووەم 2017
هه‌ولێر-AA
یان كۆبیش ده‌ستخۆشی له هه‌وڵه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان ده‌كات و هه‌موو هاوكارییه‌كى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی له‌مباره‌یه‌وه نیشان دا.
سه‌رۆكوەزیرانی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی پێشوازی كرد له نوێنه‌رى تایبه‌تى سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، یان كۆبیش له شاری هه‌ولێر كه تێیدا ئه‌مه‌ی دوایی نامه‌یه‌كی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان گەیاندە بارزانی.
ماڵپەڕی فەرمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە، له دیدارێكدا كه جێگرى سه‌رۆكوه‌زیران، قوباد تاڵه‌بانى یش ئاماده‌ی بوو، نوێنه‌رى تایبه‌تى سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، یان كۆبیش نامه‌كه‌ى گه‌یانده نێچیرڤان بارزانى و تیایدا گۆتێریس خۆشحاڵیى خۆى ده‌ربڕیوه به‌وه‌ى كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدراڵى عێراق له چه‌ندین بۆنه‌دا ئاماده‌ییى خۆیان بۆ گفتوگۆ نیشان داوه.
هه‌روه‌ها ناوبراو ئاماده‌یی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانى بۆ هاوكارى له گفتوگۆى نێوان هه‌ردوولادا ده‌ربڕیوه و ده‌ڵێت: "هه‌ردوولا هان ده‌ده‌م كه هه‌نگاوى پێویست بنێن بۆ دابینكردنى زه‌مینه‌یه‌كى له‌بار له‌پێناو ده‌سپێكردنى دانوستانێكى ڕاسته‌قینه". هه‌روه‌ها دووپاتى كردووەته‌وه "كاتێك كه هێشتا هه‌ڕه‌شه‌ى داعش له‌سه‌ر ناوچه‌كه ماوه، له‌پێناو ئاشتبوونه‌وه‌ى نیشتمانى و دابینكردنى زیاترى سه‌قامگیریدا، ده‌بێ له‌م دۆخه‌دا ڕێ له ناسه‌قامگیرى بگیرێت".
له دیداره‌كه‌دا یان كۆبیش ده‌ستخۆشی له هه‌وڵه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان كرد و هه‌موو هاوكارییه‌كى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی له‌مباره‌یه‌وه نیشان دا.
له‌به‌رامبه‌ردا سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی سوپاسی سه‌ردانه‌كه و نامه‌ى سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی كرد، جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هه‌میشه ئاماده‌یه هه‌موو كێشه‌كان له‌گه‌ڵ عێراق به دیالۆگ و له چوارچێوه‌ى ده‌ستووردا چاره‌سه‌ر بكات.