Heman Hussein Yaseen
01 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 03 ئەیلوول 2019
ههولێر - AA
ئهمڕۆ یهكشهممه، پەرلەمانی کوردستان یەکەمین دانیشتنی وەرزی پاییزەی دهستپێكرد و بەپێی بەرنامەی دانیشتنەکەدا کە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردووەتەوە لە بڕگەی یەکەمدا بە یەک خولهك بێ دەنگی وەستان بۆ رێزلێنان لە گیانی پاکی شەھیدانی کوردستان و عێراق لەگەڵ مارشی نەتەوەیی کۆبوونەوەکە دەست پێ دەکات.
بڕگەی دووەمیش تایبەتە بە کردنەوەی دانیشتنەکانی وەرزی پاییزەی ساڵی یەکەم لە خولی پێنجەمی ھەڵبژاردن لە لایەن سەرۆکی پەرلەمان بەپێی حوکمی بڕگەی سێیەم لە ماددەی ١٨ له پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان.
لە بڕگەی سێیەمی کارنامەکەدا ھاتووە كه گوتاری سەرۆکی پەرلەمان بەبۆنەی کردنەوەی وەرزی پایزەی ساڵی یەکەم لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستاندا ههیه و لە بڕگەی چوارەمیشدا گوتاری سەرۆک فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان بۆ خستنەڕوووی پێشینهی تەشریعییان لە وەرزی یاسادانانی نوێ تەنھا لە ماوەی سێ خولەکدا دەخوێندرێتەوە.