Heman Husseın Yaseen
12 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 13 کانوونی دووەم 2020
هه‌ولێر - AA
ژماره‌یه‌ك له خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و چالاكوانان به‌مه‌به‌ستی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین، خۆپێشاندانێكیان له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجامدا كه تیاییدا داوا ده‌كه‌ن مووچه‌ی پله باڵاكان بەڕێژەی سه‌دا په‌نجا كه‌مبكرێته‌وه.
نوێنه‌ری خۆپێشانده‌ران، فاتیح مه‌سته‌فا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا یاداشته‌كه‌ی خوێنده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه پێویسته مووچه‌ی پله باڵاكان بەڕێژەی سه‌دا په‌نجا كه‌مبكرێته‌وه، هاوكات داوایشی كرد كه له‌به‌رامبه‌ردا مووچه‌ی خانه‌نشینان زیاد بكرێت.
نوێنه‌ری خۆپێشانده‌ران فاتیح مسته‌فا گوتی: ''له‌میانی ١١ ساڵی رابردوودا، ئه‌وه ٢٣یه‌مین جاره له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان خۆپێشاندان ئه‌نجام ده‌ده‌ین له‌پێناو مووچه، خوێندن، ژینگه و هه‌ڵبژاردن و چه‌ندین جار داوامانكردووه سنوورێك بۆ نادادپه‌روه‌ری دابنێن كه‌چی ئێستا ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت له رێگای په‌رله‌مانه‌وه نادادپه‌روه‌ری خۆی به یاسا بكات''.
فاتیح مسته‌فا گوتیشی: ''داواكارین مووچه‌ی ته‌واوی پله باڵاكان سه‌دا په‌نجا كه‌مبكرێته‌وه، خانەنشینی رێکبخرێت کە لەگەڵ داھاتی وڵات گونجاو بێت، ھیچ خانەنشینییەک مووچەکەی لە سێ ملیۆن دینار زیاتر نەبێت، لانیکەمی مووچەی خانەنشینی لە ٥٠٠ ھەزار دینار کەمتر نەبێت، مووچەی کەمئەندامان و چاودێری کۆمەڵایەتی بەڕێژەی سه‌دا سه‌د زیاد بكرێت''.

له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، نوێنه‌ری خۆپێشانده‌ران فاتیح مسته‌فا گوتیشی: ''دەستکاری ئیمتیازاتی بنەماڵەی شەھیدان و زیندانیانی سیاسی نەکرێت و ئەوە بەشێکی بچووکی قەرەبووکردنەوەی ئەوانە، لیستی ناوی شەھیدان، زیندانیانی سیاسی، پێشمەرگەی دێرین بڵاوبکرێتەوە بۆ ئەوەی شەفاف بێت و لە داھاتوودا پاک بکرێتەوە''.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌یشكرد كه ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی ماوه‌ی خولی په‌رله‌مان ته‌واو ده‌كه‌ن، پێویسته بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانییان و گوتی: ''داواكارین ئەو پەرلەمانتارانەی تەمەنی خانەنشینی نایانگرێتەوە، کارێکی شەرافەتمەندانەیان دوای تەواوبوونی کارکردنیان لە پەرلەمان بۆ دابین بکرێت و خانەنشین نەکرێن، دامەزراندن تەنھا بۆ ئەو کەس و خێزانانە بێت ھیچ سەرچاوەیەکی داھاتیان نییە، کۆتایی بە دامەزراندن لەسەر بنچینەی تەزکیەی حیزبی بھێنرێت''.