Heman Husseın Yaseen
12 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 12 کانوونی دووەم 2020
هەولێر - AA
به ئامادهبوونی سهرجهم فراكسیۆنهكانی پهرلهمانی كوردستان و بە مەبەستی ئەنجامدانی خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای چاکسازی لە خانەنشینی مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکانی دیکە لە ھەرێمی کوردستان، دانیشتنی ئاسایی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد.
پڕۆژەیاسای چاکسازی لە خانەنشینی مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکانی دیکە لە ھەرێمی کوردستان کە لە ١٩ ماددە پێکھاتووە و رۆژی ١٢/١٢/٢٠١٩ گەیشتە پەرلەمانی کوردستان، خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کراوە و بڕیاریشە ئەمڕۆ یەکشەممە خوێندنەوەی دووەمی بۆ بکرێت.