"هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری ده‌توانێت به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكات"
شێروان زرار: ''هه‌ر كاندیدێكی لیستی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری ده‌نگی پێویستی هێنا بۆ ئه‌وه‌ی بچێته په‌رله‌مان، ئه‌و كات ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌دات كه ئه‌و ده‌نگه هه‌ژمار ده‌كات یان نا''.
Arbil
هه‌ولێر- AA
گوته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له هه‌رێمی كوردستان، شێروان زرار رایگەیاند كه به‌ربژێرانی لیستی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری ده‌توانن به‌شداری پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن چونكه ناویان له فۆڕمی قەوارەکاندا هه‌یه و نه‌سڕاوه‌ته‌وه، ئاشكرایشی ده‌كات كه ژماره‌یه‌ك كاندید و قەوارە سه‌رپێچی یاساكانی كۆمیسیۆنیان كردووه و رۆژی شه‌ممه بڕیار له‌سه‌ر سزاكانیان ده‌درێت.
گوته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له هه‌رێمی كوردستان، شێروان زرار له لێدوانێکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو له‌باره‌ی ئاماده‌كارییه‌كانی كۆمیسیۆن بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان گوتی: ''تاكو ئێستا سه‌رجه‌م ئاماده‌كارییه‌كانی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن وه‌ك خۆی جێبه‌جێكراوه، پێداویستییه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوون و ئێستا هه‌مووی له‌به‌رده‌ستی كۆمیسیۆندایه و له كۆگاكان هه‌ڵگیراوه، هیچ گرفتێكمان نییه و ئه‌وه‌ی ماوه‌تەوە زیاتر په‌یوه‌ندی به دامه‌زراندنی كارمه‌ندانه‌وه هه‌یه و ئه‌ویش هه‌نگاوێكی باشی بڕیووه، دامه‌زراندنی كارمه‌ندانی ده‌نگدانی تایبه‌ت به‌شی زۆریان له راهێناندان و گرێبه‌ستییان بۆ كراوه''.
لەبارەی سه‌رپێچکردنی یاساكانی كۆمیسیۆنی لە لایەن ژمارەیەک کاندید و قەوارەوە شێروان زرار گوتی: ''له‌سه‌ره‌تای ئه‌و پڕۆسه‌یه‌دا بۆ باشتر به‌ڕێوه‌چوون، په‌یڕه‌وێكمان دانا به‌ناوی په‌یڕه‌وی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ ساڵی ٢٠١٨ و له‌وێ را و سه‌رنجی لایه‌نه سیاسییه‌كان و كۆمه‌ڵێك رێكخراوی مه‌ده‌نی وه‌رگیراوه، به‌خۆشحاڵییه‌وه توانیمان په‌یڕه‌وێكی سه‌رده‌مییانه دابنێین كه جیاوازبێت له بانگه‌شه‌كانی رابردوو، گرنگ ئه‌وه‌یه به‌پێی ئه‌و په‌یڕه‌وه چاوپۆشیمان نه‌كردووه له هیچ سه‌رپێچییه‌ك و له‌ده‌ستپێكی بانگه‌شه‌دا ده‌ستمانكردووه به تۆمارکردنی ئه‌و سه‌رپێچییانه، تا ئێستا هه‌شت قه‌واره‌ی سیاسیی و دوو پاڵێوراومان سزا داوه، ئێستاش كۆمه‌ڵێك سه‌رپێچی دیكه هاتووه و ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران، رۆژی شه‌ممه كۆمه‌ڵێك سزای دیكه ده‌سه‌پێنێت به‌سه‌ر ئه‌و كه‌س و قه‌وارانه‌ی به‌ده‌ر له رێنماییه‌كانی كۆمیسیۆن هه‌ڵساون به بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن''.
سه‌باره‌ت به پرسی چارەنووسی لیستی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری شێروان زرار گوتی: ''رێپێدراوی یاسایی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری، سه‌ردانی ئێمه‌ی كردووه و داوای كردووه كه ناوی پاڵێوراوان و لۆگۆی قه‌واره‌كه‌یان له‌سه‌ر فۆڕمی قەوارەکان بسڕدرێته‌وه، به‌ڵام ئێمه داوای لێبوردنمان لێیانكرد چونكه بڕیاره‌كه‌ی ئه‌وان بۆ كشانه‌وه‌یان دره‌نگ بوو، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه پێشتر كاتێكمان د‌یاریكردبوو، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر لایه‌نێكی سیاسیی تانه‌ی هه‌یه ئه‌وا ئێمه ئاماده‌ین پێشوازییان لێبكه‌ین، به‌ڵام دوای ئه‌و كاته دیاریكراوه ناتوانین تانه‌كان وه‌رگرین''.
ئەو گوتیشی: ''خۆیان ئازادن كه بانگه‌شه ده‌كه‌ن یان نا، ئه‌گه‌ر پاڵێوراوان خۆیان بانگه‌شه بكه‌ن، ئێمه لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ناكه‌ین چونكه ناویان له فۆڕمی ده‌نگدان هه‌یه''
شێروان زرار گوتیشی: ''هه‌ر كاندیدێكی لیستی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری ده‌نگی پێویستی هێنا بۆ ئه‌وه‌ی بچێته په‌رله‌مان، ئه‌و كات ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌دات كه ئه‌و ده‌نگه هه‌ژمار ده‌كات یان نا".
گوته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی ئاشكرایشی ده‌كات كه جیاوازی تۆماری ده‌نگده‌رانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان زیاتر له ٢٧٠ هه‌زار ده‌نگده‌ره و گوتی: ''بێگومان تۆماری ده‌نگده‌رانی ئێمه و عێراق گرفت و جیاوازی هه‌یه كه له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی ته‌ندروست دانه‌مه‌زراوه له‌وه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی دروست و ورد بێت، به‌ڵكو له‌سه‌ر بنه‌مای فۆڕمی خۆراك و به‌شه خۆراك دانراوه كه به‌داخه‌وه سه‌رچاوی دیكه‌ی وردمان نییه و ئێمه‌ش هه‌مان سه‌رچاوه‌مان وه‌رگرتووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌ركی ئێمه بوو له ماوه‌ی هه‌شت مانگی رابردوو كاری زۆر جیددیمان كرد له‌سه‌ر پاككردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران، به‌پێی نوێترین زانیاری، ٢٧٠ هه‌زار ده‌نگده‌ر جیاوازیمان هه‌یه له‌گه‌ڵ عێراق كه بریتیی بووه له لابردنی ناوی دووباره و ناوی لێكچوو، ناوی مردووان لابراوه و ئێستاش ناڵێین ئه‌و تۆماره هیچ گرفتێكی نییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لای ئێمه‌یه ئه‌نجاممانداوه و ئه‌وه‌ی دیكه ده‌مێنێته‌وه لایه‌نه‌كانی دیكه نه‌یانتوانیووه هاوكاری كۆمیسیۆن بكه‌ن".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن