یەکێتی بەرھەم ئەحمەد ساڵح-ی بۆ پۆستی سەرکۆمار دیاریی کرد
ـ گوتەبێژی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەعدی ئەحمەد پیرە: "بەرھەم ئەحمەد ساڵح وەک کاندیدی یەکێتی بۆ پۆستی سەرکۆماری عێراق دیاریی کرا"
As Sulaymaniyah
سلێمانی ـ AA
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا پرسی پۆستی سەرکۆماری عێراق و کاندیدی حزبەکەی بۆ ئەو پۆستە یەکلایی کردەوە.
گوتەبێژی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەعدی ئەحمەد پیرە دوای کۆبوونەوەکە لە لێدوانێکیدا بۆ دەزگاکانی راگەیاندنی حزبەکەی گوتی: "دوای ئەوەی بەرھەم ئەحمەد ساڵح نامەیەکی ئاراستەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کرد و لە کۆبوونەوەکەدا خوێندرایەوە و خۆی وەک ئەندامێکی یەکێتی ناساندووە، زۆربەی ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی بەرھەم ساڵح-یان وەک کاندیدی یەکێتی بۆ پۆستی سەرکۆماری عێراق دیاری کرد".
ئەو گوتی: "پۆستی سەرکۆماری عێراق پشکی یەکێتییە و جێگەی سەرسوڕمانە پارتی دیموکراتی کوردستان داوای ئەو پۆستە بکات، چونکە دەسەڵاتی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دراوەتە سەرۆکوەزیرانی ھەرێم کە جێگری سەرۆکی پارتی-یە، بۆ ئەو مەبەستەش گفتوگۆ و دانوستان لەگەڵ پارتی دەکەین".