Sangar Hamad Azeez
21 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 21 مای,س 2016
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان دوای دیدارو کۆبوونەوەکانی ریزە، چووە لای ئەو هاووڵاتییانەی کە لە بەردەم مزگەوتی ناوەندی شارۆچکەی گونەیسوو چاوەڕێی سەرکۆماریان دەکرد و سڵاوی لێکردن.
ئەردۆغان بۆ هاووڵاتییەکان گوتی: "سوپاس بۆخودا ئەمڕۆ لە پەرلەمان دەنگ درا لە بارەی پرسی پارێزبەندی یاسایی. سەبارەت بە بابەتەکەش پەرلەمانتاران ئەو بڕیارەی کە پێویست بوو دایان و گوتیان 'دەبێت تەواوی ئەو دۆسیانەی کە لەسەر پەرلەمانتاران تۆمار کراون رەوانەی دادگا بکرێن'، ئەگەر هەڵە نەبم ٦٧٠ دۆسیە لەسەر ١٦٨ پەرلەمانتار تۆمار کراوە و لە ئێستاشدا دوای دەرچوونی بڕیارەکە لە چەند رۆژی داهاتوودا پەرلەمان هەنگاوی پێویست دەگرێتەبەر".