Yusuf Aydın Deniz,Muhammet Ali Kemal
30 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 31 تشرینی یەکەم 2017
باکو - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە رێورەسمی کردنەوەی رێگەی ''ئاسنینی باکو- تبلیسی-قەرس''دا گوتارێکی پێشکەش کرد و رایگەیاند ''ئەو پرۆژەیە کە بەرهەمی کۆڵنەدان و روانینمانە، لەبەر ئەوەی بە ئەرک، دڵسۆز و ئارەقی ناوچەوان خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە بەهایەکی زۆری هەیە''.
گوتیشی: "سوودی پرۆژەیەکی لەوجۆرە تەنها لە رووی ئابوورییەوە نابێت. پرۆژەکە لە رووی سیاسییەوە ئاشتی، ئاسایش، سەقامگیریی و لە رووی کۆمەڵایەتییەوە خۆشگوزەرانی دەهێنێت، لەپاڵ هاتوچۆی مرۆڤ و گواستنەوەی بارەکاندا پێشکەوتنی مرۆیی بە هۆی ئاڵوگۆڕی زانیارییەوە رۆڵی لە پەرەپیدانی مرۆییدا دەبێت''.
رەجەب تەیب ئەردۆغان راشیگەیاند ''توانای پرۆژەکە لە رووی گواستنەوەی سەرنشینان و بارەوە لە یەک ملیۆن کەس و شەش ملیۆن و ٥٠٠ هەزار تۆن بار دەبێت. ئەو توانایە لە ساڵی ٢٠٣٠دا دەگاتە سێ ملیۆن سەرنشین و ١٧ ملیۆن تۆن بار. پرۆژەکە لە رووی سیاسییەوە ئاشتی، ئاسایش، سەقامگیریی و لە رووی کۆمەڵایەتییەوە خۆشگوزەرانی دەهێنێت، لەپاڵ هاتوچۆی مرۆڤ و گواستنەوەی بارەکاندا پێشکەوتنی مرۆیی بە هۆی ئاڵوگۆڕی زانیارییەوە رۆڵی لە پەرەپیدانی مرۆییدا دەبێت''.