Hemn Baban
17 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 22 تەمووز 2018
هه‌ولێر - AA
له عێراق نرخی هه‌ر په‌رله‌مانتارێك نوێنه‌رایه‌تی نزیك به 100 هه‌زار كه‌س ده‌كات، له هه‌رێمی كوردستان ئه‌م ژماره‌یه نیوه و كه‌متریشه.
له‌ساڵی 1992 سه‌ركردایه‌تی سیاسی به‌ره‌ی كوردستانی لێژنه‌یه‌كی راسپارد بۆ ئاماده‌كردنی یاسای ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردستان - عێراق "په‌رله‌مانی كوردستان"، لێژنه 15 كه‌سییه‌كه له ماوه‌ی نێوان 23ی كانوونی یه‌كه‌م تا 28ی كانوونی دووه‌م، واته له 35 رۆژدا پڕۆژه یاسای ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردستان - عێراق"یان نووسییه‌وه كه له حه‌وت ده‌روازه پێكده‌هات.
په‌یوه‌ست به ژماره‌ی كورسییه‌كانی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه‌وه كه ئێستا په‌رله‌مانه له مادده‌ی یه‌كه‌می ده‌ورازه‌ی یه‌كه‌می ئه‌و پڕۆژه كه دواتر یاسای ژماره 1ی ساڵی 1992ی هه‌ڵگرت و له هه‌شتی نیسان په‌سه‌ندكرا هاتووه "ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردستان - عێراق له ئه‌ندامان پێكدێت كه ژماره‌یان له 100 ئه‌ندام كه‌متر نه‌بێت و له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ر نوێنه‌رانێك بۆ 30 هه‌زار كه‌س ده‌بێت".
له‌ماوه‌ی 26 ساڵی ئه‌زموونی حوكمڕانی له هه‌رێمی كوردستان ژماره‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مان ته‌نها یه‌كجار ده‌ستكاریی كراوه، ئه‌ویش بۆ پێكهاته‌كان بووه، به‌ڵام له ئێستادا ژماره‌ی ئه‌و كورسییانه كه 111 كورسیین به زۆر ده‌زانرێت و هه‌ندێك وای بۆ ده‌چن كه له‌ساڵی 1992 له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی تۆكمه دیاری نه‌كراوه و ئێستا په‌رله‌مانی كوردستانیش وه‌كو دامه‌زراوه‌یه‌كی یاسادانانی چاودێری بووه به "بارێكی قورس" له‌رووی زۆریی ژماره‌ی كورسییه‌كانی، خه‌رجییه‌كانی، هه‌روه‌ها كاریگه‌رییه‌كانیشی، بۆیه داوای كه‌مكردنه‌وه‌ی كورسییه‌كانی ده‌كرێت له پێناو"كاراكردنی" ئه‌دای په‌رله‌مان.
ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان، عومه‌ر عینایه‌ت كه پێش ماوه‌یه‌ك پڕۆژه‌یه‌كی له‌باره‌ی چاكسازیی له په‌رله‌ماندا پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كردبوو، پێشنیازی كردووه ژماره‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مان له 111 كورسییه‌وه بۆ له‌نێوان 56 بۆ 61 كورسی كه‌مبكرێته‌وه كه پێی وایه بۆ هه‌رێمی كوردستان ئه‌و ژماره‌یه به‌سه و ئه‌وه‌شی ئێستا هه‌یه زۆرە و بارێكی قورسه به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌وه.
عومەر عینایه‌ت له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باس له پڕۆژه‌كه‌ی ده‌كات كه به‌قسه‌ی خۆی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌ستخۆشییان لێكردووه رایده‌گه‌یه‌نێت "یه‌كێك له بڕگه‌كانی ئه‌و پڕۆژه چاكسازییه‌ی پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانم كردووه ئه‌وه‌یه كه ژماره‌ی ئێستای كورسییه‌كانی په‌رله‌مان هیچ بنه‌مایه‌كی نییه و ده‌بێت روون بێت كه له‌سه‌ر چی بنه‌مایه‌ك ئه‌و ژماره‌یه ده‌ستنیشانكراوه، پێشنیازیشیم كردووه كه ژماره‌كه بۆ له‌نێوان 56 بۆ 61 كورسی بێت و بۆ ئه‌مه‌ش پشتم به خه‌مڵاندنی سه‌رژمێری دانیشتوان به‌ستووه كه ئه‌گه‌ر بۆ هه‌ر 100 هه‌زار كه‌س یه‌ك نوێنه‌ر هه‌بێت كه‌وایه ئه‌و 111 كورسییه زۆره، ئه‌گه‌ر گریمانی ئه‌وه‌ش بكه‌ین كه هه‌رێمی كوردستان شه‌ش ملیۆن كه‌س بێت ئه‌وا 60 كورسیی په‌رله‌مانمان ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌شی كه ژماره‌كه تاك بێت ئه‌وا 61 ئەندام بۆ پەرلەمان ته‌واوه".
عینایه‌ت كه چه‌ندین هاوڕای له‌م بۆچوونهیدا له‌نێو په‌رله‌مان و ده‌ره‌وه‌شیدا هه‌یه له حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان و خه‌ڵكیش ده‌شڵێت...
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.