Hemin Hüseyin
06 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 07 شوبات 2019
هه‌ولێر - AA
دوای كۆبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بڕیاردرا كه ١٨ی شوبات كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجام بدرێت و تیایدا ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڵبژێردرێت.
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئه‌رشه‌د حوسێن لۆلانی له لێدوانێكی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: ''١٨ی ئه‌م مانگه واده‌ی دیاریكراوی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانه و یه‌كه‌م هه‌نگاو دیاریكردنی سه‌رۆك و جێگر و سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستانه و دواتر ده‌ست ده‌كه‌ین به هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و رێكاره یاساییه‌كان ده‌ست پێ ده‌كه‌ین، پاشان سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ناو په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژێردرێت و راسپێردراو بۆ سه‌رۆكوه‌زیران راده‌سپێرێت بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان''.
لەبارەی چۆنیەتی و شێوازی دابەشکردنی پۆستەکانی پەرلەمانی کوردستان، ئەرشەد لۆلانی گوتی: ''وەکو پارتی دیموکراتی کوردستان پۆستەکانمان یەکلاییکردووەتەوە کە سەرۆکی پەرلەمان پشکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە و جێگری سەرۆکی پەرلەمان پشکی پارتی دیموکراتی کوردستانە و ھێمن ھەورامی بۆ ئەو پۆستە کاندیدکراوە، ھەروەھا پێمان باشە کە سکرتێری پەرلەمان بۆ پێکھاتەکان بێت و ھەر پێکھاتەیەک لە تورکمان یا مەسییحییەکان ئەگەر پۆستی سکرتێری سەرۆکی پەرلەمانی پێ نەدرێت، ئەوا لە ئەنجوومەنی وەزیران پۆستی پێ دەدرێت لە بەر ئەوەی پێکھاتەکان تاکی رەسەنی ئەو وڵاتەن و ئەوان ھاوبەشی ئێمەن''.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی به‌ره‌ی توركمانی له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت كه تا ئێستا هیچ رێككه‌وتنێكی فه‌رمیی له‌گه‌ڵ پێكهاته‌ی توركمان نه‌كراوه بۆ دابه‌شكردنی پۆسته‌كان و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه ئه‌وان ده‌یانه‌وێت له په‌رله‌مان و حكوومه‌تدا به‌شداربن.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی به‌ره‌ی توركمانی له په‌رله‌مانی كوردستان، ئایدن مه‌عروف بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: ''ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان له ١٨ی ئه‌م مانگه هه‌نگاوێكی باشه، دیاره له كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی نێوان یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان رێككه‌وتن كراوه، ئێمه وه‌كو پێكهاته‌ی توركمان پشتیوانی له‌م پڕۆسه‌یه ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئه‌و بۆشاییه سیاسیی و ئیدارییه پڕبكرێته‌وه و ئه‌مه له به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستانه''.
له‌باره‌ی دابه‌شكردنی پۆسته‌كان، ئایدن مه‌عروف گوتی: ''تاوه‌كو ئێستا هیچ رێككه‌وتنێكی فه‌رمیی نه‌كراوه بۆ دابه‌شكردنی پۆسته‌كان و به شێوه‌یه‌كی فه‌رمیی له‌گه‌ڵ ئێمه قسه نه‌كراوه، ئێمه پێشتریش وه‌كو لایه‌نی توركمان له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتووین و داوامان كردووه كه یه‌كێك له جێگره‌كانی هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بدرێت به توركمانه‌كان له‌هه‌مانكاتدا داوامانكردووه كه له حكوومه‌تیشدا پۆستی سیادی یان خزمه‌تگوزاریمان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی له حكوومه‌ت و په‌رله‌مان به‌شداربین''.
هاوکات ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، لوقمان وه‌ردی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه به‌شێكی پۆسته‌كان یه‌كلایی كراونه‌ته‌وه و له‌سه‌ر جێگری دووه‌می په‌رله‌مانیش گفتوگۆكردن به‌رده‌وامه.
لوقمان وه‌ردی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: ''به‌پێی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی و پارتی و لیژنه‌ی دانوستانكار، بڕیاره رۆژی دووشه‌ممه ١٨ی مانگ، په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتنی دووه‌می خۆی ئه‌نجام بدات كه تیایدا به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان، ده‌بێت له‌م دانیشتنه‌دا ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و دوو جێگر هه‌ڵبژێردرێت و دواتر كۆمه‌ڵێك رێكاری دیكه هه‌یه له‌وانه كاراكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌یی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه پێشووتر به بڕیارێكی په‌رله‌مان هه‌ڵپه‌سێردرابوو، ده‌بێت ئه‌و بڕیاره هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه و دواتر راسپێردراو بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران راده‌سپێردرێت بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت''.
لوقمان وه‌ردی گوتیشی: ''سه‌رۆكی په‌رله‌مان یه‌كلایی بووه‌ته‌وه بۆ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه و جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان و جێگری دووه‌م له نێوان پێكهاته‌كان و لایه‌نه سیاسییه‌كان له گفتوگۆدایه''.
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، لوقمان وه‌ردی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئه‌وان دیدێكی روونییان هه‌یه بۆ داهاتووی پڕۆسه‌ی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان و له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا كاراكردنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووكی كرده پێشمه‌رجی حزبه‌كه‌یان و گوتی: ''ئێمه دیدێكی روونمان هه‌یه و ناكرێت ئێمه له هه‌رێم یار بین و له ده‌ره‌وه نه‌یار بین، ئێمه پێشمه‌رجی به‌شداربوونمان له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بابه‌تی هه‌ڵبژاردنی پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك و كاراكردنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌ی پارێزگای كه‌ركووك بووه''.
رۆژی سێشه‌ممه، پێنجی شوبات هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به مه‌به‌ستی رێككه‌وتن له‌سه‌ر پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا و تیایدا بڕیاریاندا كه ١٨ی شوبات كۆبووه‌نه‌وه‌ی په‌رله‌مانیی كوردستان ئه‌نجام بدرێت و تیایدا ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڵبژێردرێت، هاوكات كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجووومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك بۆ ده‌ستنیشانكردنی پارێزگاری ئه‌و شاره، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له هه‌ولێر ئه‌نجام بده‌ن.