Hemn Baban
17 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 18 تەمووز 2018
هه‌ولێر - AA
ئێران به بیانووی بوونی ئۆپۆزسیۆن له دیوی سنووری هه‌رێمی كوردستان ئه‌و ناوچانه تۆپباران ده‌كات.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه تۆپخانه‌كانی سوپای ئێران هه‌شت گوندییان له سنووری ناحییه‌ی سیده‌كان سه‌ر به قه‌زای سۆران له پارێزگای هه‌ولێر له هه‌رێمی كوردستان تۆپباران كرد و له ئه‌نجامدا دانیشتوانی سێ گوند گونده‌كانییان چۆڵ كرد و جگه له سووتانی ره‌ز و باخ، زیان به به‌روبوومی هه‌نگیش گه‌یشتووه و ئاگر له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سنووره‌كه به‌رزبووه‌ته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ناحییه‌ی سیده‌كان، ئیحسان چه‌له‌بی له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئاناۆدڵو گوتی: "كاتژمێر 1:40 پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه تۆپخانه‌كانی سەر بە سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌چڕی و به بیانووی بوونی پێشمه‌رگه‌كانی حدكا و كۆمه‌ڵه هه‌شت گوندییان له سنووری ناحییه‌ی سیده‌كان بۆردوومان كردووه كه ئه‌وانیش گونده‌كانی شیوه‌دز، به‌ربزین، به‌رچیخه، بهرهۆڵ، ره‌شكین، كه‌تینه، به‌نێ بوون و له ئه‌نجامدا ئاگرێكی زۆر له ناوچه‌كه كه‌وتووه‌ته‌وه و چه‌ندین شاخی ئه‌م ناوچه‌یه گڕییان تێپه‌ربووه، ئه‌وه جگه له‌سووتانی ره‌ز و پاوانێكی زۆر و زیانیش به چه‌ندین شوێنی تایبه‌ت به هه‌نگ گه‌یشتووه".
چه‌له‌بی له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتیشی"به‌هۆی تۆپبارانه‌كه‌وه دانیشتوانی سێ گوند كه 15 خانه‌واده ده‌بن گوندەکەیان چۆڵ كردووه و زیانی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە و ئه‌گه‌ر تۆپبارانەکە به‌رده‌وام بێت ئه‌وا خه‌ڵكی دیكه‌ش شوێنه‌كانی خۆیان به‌جێ ده‌هێڵن".
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.