Hemin Hüseyin
17 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 18 تەمووز 2018
هەولێر-AA
رۆژی دووشەممە هێزەکانی پێشمەرگە بە هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان، ئۆپەراسیۆنێکیان لە چیای قەرەچووغ ئەنجامدا کە تیایدا سێ پێشمەرگە شەهید و شەشی دیکەش برینداربوون، ئەمڕۆش تەواوی ئەو شوێنەی کە داعش خۆی لێ حەشاردابوو، لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە خاپوورکرا و تا ئێستاش ئۆپەراسیۆنەکە بەردەوامە.
ئۆپەراسیۆنەکە لەسەر چیای قەرەچووغ بۆ دامێنی چیاکە دەستی پێکرد کە بەپێی زانیاریییەکانی هێزی پێشمەرگە، لە خوارووی ئەو چیایە داعش لە چەند شوێنێک خۆی حەشارداوە و جموجۆڵی هەیە، بۆیە لە رۆژی دووشەممەوە هێزەکانی پێشمەرگە دەست دەکەن بە کێوماڵیکردنی ناوچەکە، لەکاتی نزیکبوونەوەیان لە شوێنێک کە هاوشێوەی ئەشکەوتە، شەڕ و پێکدادان روودەدات و تیرۆریستانی داعش لەو شوێنە خۆیان حەشاردابوو، کە لە ئەنجامدا، سێ پێشمەرگە شەهید و شەشی دیکەش برینداربوون، ئەمڕۆش تەواوی شوێنەکە بەسەر تیرۆریستانی داعش خاپوور کرا.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا هێزەکانی هاوپەیمانان لە رێگای فڕۆکە جەنگییەکانەوە بۆردوومانی ئەو شوێنانەیان کردووە و ئەمڕۆش هێزەکانی پێشمەرگە هەردوو شوێنەکەیان خاپوورکرد بۆ ئەوەی جارێکی دیکە نەبێتە شوێنی تیرۆریستان چونکە بەپێی گوتەی فەرماندەیەکی هێزی پێشمەرگە، لە تەواوی ئەو بیابانەدا تەنیا لەم شوێنە ئاو هەبووە کە داعش وەکو ئەشکەوت و تونێڵ بەکاری هێناوە.
چیای قەرەچووغ دەکەوێتە ٦٠ کم رۆژهەڵاتی شاری هەولێر و دەڕوانێتە سەر شارەدێی مەخموور.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.