سياسەت

کەرکووک.. کوژرانی فەرماندەیەک لە پۆلیسی فیدراڵ

- لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو لە پارێزگای کەرکووک، فەرماندەیەکی فەوج لە پۆلیسی فیدراڵ کوژرا.

Sarmand Hameed  | 18.07.2018 - نوێکردنەوە : 19.07.2018
کەرکووک.. کوژرانی فەرماندەیەک لە پۆلیسی فیدراڵ

Iraq

کەرکووک - AA

لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو لە پارێزگای کەرکووک، فەرماندەیەکی فەوج لە پۆلیسی فیدراڵ کوژرا.

ئەفسەری پۆلیس، نەقیب حامد عوبێدی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ئێوارەی دوێنێ سێشەممە، بۆمبێکی چێنراو بە هێزێکی پۆلیسی فیدراڵدا تەقییەوە لەوکاتەی سەرقاڵی ئەنجامدانی پشکنین بوون لە قەزای داقوق (٤٥ کیلۆمەتر باشووری شاری کەرکووک)".

حامد عوبێدی گوتیشی: "لە ئاکامی تەقینەوەکەدا، فەرماندەی فەوجی یەک لە لیوای ١٦ی پۆلیسی فیدراڵ کوژرا، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە ناوەکەی بکات".

کۆتایی ساڵی رابردوو هێزە عێراقییەکان بە پاڵپشتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش و دوای سێ ساڵ لە شەڕێکی سەخت دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش تەواوی ئەو رووبەرەیان کۆنتڕۆڵکردەوە کە بە یەک لەسەر سێی خاکی عێراق هەژمار دەکرا کە داعش لە هاوینی ٢٠١٤ کۆنتڕۆڵی کردبوو.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın