Lokman İlhan,Hemın Othman Mohammed
25 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 26 کانوونی دووەم 2019
كاراكاس - AA
له‌و رووداوه توندوتیانهی له‌نێو خۆپیشاندانه‌كانی ڤێنیزوێلادا كه‌وتووه‌ته‌وه كه له سه‌ره‌تای هه‌فته‌وه تا ئێستا به‌رده‌وامه، 268 كه‌س ده‌ستگیركراون. سه‌رچاوه‌كانی ئۆپۆزسیۆنیش بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه 364 ده‌ستگیركراون و، 26 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
دوای ئه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆن رایگه‌یاند كه شه‌رعیه‌ت نادات به نیكۆلاس مادورۆی سه‌رۆكی ڤێنزوێلا كه ماوه‌یه‌كی زۆره نه‌یتوانیوه ئه‌و قه‌یرانه ئابووریی و سیاسییه‌ی وڵاته‌كه‌ی تیایدایه تێیپه‌ڕێنێت، بارگرژی له‌و وڵاته‌دا سه‌ریهه‌ڵدا.
به‌پێی هه‌واڵێكی ده‌زگای میدیای ئوڵتیماس نۆتیسیاس كه نزیكه له حكوومه‌ت، تا ئێستا 268 كه‌س كه تێوه‌گلاون له رووداوه توندوتیژییه‌كان ده‌ستگیركراون.
له‌لایه‌كی یكه‌وه، فۆرۆ پێنال، كه یه‌كێكه له رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و به هه‌ڵوێستی دژ به حكوومه‌ت ناسراوه و كاری یاسایی به‌ڕێوه ده‌بات، له هه‌ژماری تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاوی كرده‌وه كه له‌و خۆپیشاندانانه‌ی پاش میتینگه‌ی ئۆپۆزسیۆن رێكیخست و تیایدا سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی، خوان گوایدۆ خۆی به سه‌رۆكی كاتیی ده‌وڵه‌ت راگه‌یاند سازكراون، 320 كه‌س ده‌ستگیركراون.
هاوكات STK كه له‌لایه‌ن پارێزه‌رانی ناوچه جیاوازه‌كانی ڤێنیزوێلاوه پێكهاتووه، له بڵاوكراوه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له سه‌ره‌تای هه‌فته‌وه تا ئێستا ده‌ستگیركراون 364 كه‌سه.