Muhammed Emin Canik,Muhammet Ali Kemal
25 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 26 کانوونی دووەم 2019
كاراكاس- AA
سه‌رۆكی ڤێنیزوێلا، نیكۆلاس مادورۆ، وێڕای وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه وڵاته‌كه‌ی سه‌رجه‌م په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا پچڕاندووه، رایگه‌یاند: "بڕیاری ئه‌وه‌ماندا باڵیۆزخانه و كۆنسوڵخانهكانمان له ئه‌مریكدا دابخه‌ین و دیپلۆماته ڤێنیزوێلییهكان بانگبكهینهوه ماڵه‌وه".
نیكۆلاس مادورۆ جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه ئه‌وان په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا پچراندووه و كاتیان داوه‌ته دیپلۆماته‌كانی ئه‌و وڵاته بۆ ئه‌وه‌ی ڤێنیزوێلا جێبهێڵن و رایگه‌یاند: "له ئێستادا ئه‌وان ئه‌مه ده‌ڵێن: 'ئێمه دان به نیكۆلاس مادورۆدا نانێین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش له ڤێنیزوێلا ده‌مێنینه‌وه'. ئێوه به‌م كاردانه‌وه مناڵانه‌یه به‌نیازن چی بكه‌ن؟ به ئه‌مریكا ده‌ڵێم، ئه‌گه‌ر یه‌ك تۆز عه‌قل و لۆژیكتان ماوه، ئه‌وا ئه‌و فه‌رمانه جێبه‌جێده‌كه‌ن كه حكوومه‌تی ڤێنزوێلا ده‌ریكردووه".
مادورۆ جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه دیپلۆماته ڤێنیزوێلییهكان بانگكراونهتهوه و رایگه‌یاند: "بڕیاری ئه‌وه‌ماندا باڵیۆزخانه و كۆنسوڵخانهكانمان له ئه‌مریكدا دابخه‌ین و دیپلۆماته ڤێنیزوێلییهكان بانگبكهینهوه ماڵه‌وه. رۆژی شه‌ممه دێنه‌وه و به‌خێرهاتنیان ده‌كه‌ین".