Kasım İleri,Hemın Othman Mohammed
26 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 26 کانوونی دووەم 2019
واشنتۆن - AA
له كاتێكدا بارگرژی "حكوومه‌تی شه‌رعی" له‌نێوان حكوومه‌تی ئه‌مریكا و ڤێنیزوێلا درێژه‌ی هه‌یه، ئاماژه‌ی به‌وه ده‌كرێت كه وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن) فه‌رمانی له كۆشكی سپیه‌وه پێنه‌گه‌یشتووه بۆ گواستنه‌وه‌ی سه‌ربازی بۆ ناوچه‌كه.
له‌و باره‌یه‌وه به‌رپرسێكی پنتاگۆن به ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند: "فه‌رمانمان پێنه‌گه‌یشتووه بۆ ناردنی هیچ كه‌شتیه‌ك یان فڕۆكه‌یه‌ك بۆ ناوچه‌كه".
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی ئه‌و ماوه 72 كاتژمێرییه‌ی سه‌رۆكی ڤێنیزوێلا، نیكۆلاس مادورۆ بۆ دیپلۆماتكارانی ئه‌مریكی داناوه، سوپای ئه‌مریكا ئاماده‌یه بۆ ده‌ستوه‌ردان له هه‌ر دۆخێكی له‌و باره‌یه‌وه بێته ئاراوه، به‌رپرسه‌كه گوتی: "له‌وێ فه‌رمانده‌یی مه‌یدانی باشوور هه‌یه. ئێمه له‌وێ به‌شێوه‌یه‌ك جێگیربووین كه هه‌میشه پشتیوانی هاوبه‌ش و هاوپه‌یمانانمان ده‌كه‌ین. له‌به‌رئه‌وه ئه‌گه‌ر شتێك روو بدات ئاماده‌ین پشتیوانی له كارمه‌ندانمان بكه‌ین".
به‌رپرسه‌كه‌ی پنتاگۆن وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی به بێ وه‌ڵام هێشته‌وه كه ئایا گۆڕانكاریان له پێگه‌ی سه‌ربازیی فه‌رمانده‌یی مه‌یدانی باشوور كردووه یان نا به‌مه‌به‌ستی ده‌ستوره‌دان له ئه‌گه‌ری هه‌ر ره‌وشتێك كه بێته ئاراوه.