Ayşe Aktaş,Mohammed Baqi Hussein
23 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 24 ئاب 2017
كاراكاس/مۆسكۆ - AA
سه‌رۆكی ڤێنیزوێلا، نیكۆلاس مادۆرۆ به‌م نزیكانه به مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین سه‌ردانی مۆسکۆ ده‌كات.
نیكۆلاس مادۆرۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، به‌م نزیكانه سه‌ردانی رووسیا ده‌كات و له‌گه‌ڵ ڤلادیمیر پوتین پرسەكانی وزه، به‌رگری و خۆراك تاوتوێ ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكی ڤێنیزوێلا، نیكۆلاس مادۆرۆ له گوته‌كانیدا ڤلادیمیر پوتینی به یه‌كێك له سه‌ركرده دیاره‌كانی جیهان ناوبرد و به پیاوی ئاشتی ناوی برد.
پێشتر سه‌رۆكوه‌زیرانی ڤاتیكان، كاردیناڵ پیێترۆ پارۆلین له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ رووسیا، داوای كرد رووسیا په‌یوه‌ندیی نزیك له‌گه‌ڵ فێنیزوێلا ببه‌ستێت و هەوڵی هێورکردنەوەی گرژییه‌كانی ئه‌و وڵاته بدات.