Mohammed Baqi Hussein
14 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 15 شوبات 2016
له‌په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا سه‌رۆكی ئه‌مریكا باراك ئۆباما و سه‌رۆكی رووسیا ڤلادیمێر پوتین پرسی سووریا و ئۆكراینایان هه‌ڵسه‌نگاند.
به‌پێی روونكردنه‌وه‌یه‌كی ناوه‌ندی راگه‌یاندنی كرێملین، سه‌رۆكی ئه‌مریكا باراك ئۆباما و سه‌رۆكی رووسیا ڤلادیمێر پوتین، رێككه‌وتنه‌كه‌ی گرووپی پشتگیریی نێوده‌وڵه‌تی سووریایان هه‌ڵسه‌نگاندووه كه له میونیخ به‌مه‌به‌ستی راگرتنی پێكدادانه‌كانی سووریا و هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆكان ئه‌نجامدرا.
به‌پێی روونكردنه‌وه‌كه ئۆباما و پوتین هاوڕابوون له‌سه‌ر زیادكردنی هه‌ماهه‌نگییه‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ردوولا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت رێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێبكرێت و پشتگیری كاره‌كانی گه‌یاندنی یارمه‌تییه مرۆییه‌كانیان بۆ سووریا كردووه.
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا پوتین پێشنیاری هه‌ماهه‌نگیكردنی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا دووپاتكردۆته‌وه و رایگه‌یاندووه، پێویسته په‌یوه‌ندی نزیك له‌نێوان وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگری هه‌ردوولادا هه‌بێت له‌پێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه‌كی پلان بۆ دانراو و كاریگه‌ر دژی داعش.
هه‌روه‌ها له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا هه‌ردوولا كێشه‌كانی ئۆكرایناشیان تاوتوێ كردووه.