Mohammed Baqi Hussein
28 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 28 مای,س 2016
ئه‌سینا
سه‌رکۆماری رووسیا ڤلادیمێر پوتین له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ توركیا ریاگه‌یاند: "له‌وباره‌وه روونكردنه‌وه‌مان پێ گه‌یشتووه به‌ڵام هه‌رگیز داوای لێبوردنمان ئاراسته نه‌كراوه. ئێمه ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانمان ئاسایی بكه‌ینه‌وه".
پوتین له‌میانه‌ی سه‌ردانێكی فه‌رمیدا بۆ یۆنان له ئه‌سینای پایته‌خت له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌و وڵاته ئه‌لێكسیس چیپراسدا كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیی هاوبه‌شی به‌ست.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی خستنه‌خواره‌وه‌ی ئه‌و فڕۆكه رووسییه‌ی كه كایه‌ی ئاسمانیی توركیا به‌زاندبوو له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه، پوتین رایگه‌یاند هێزی ئاسمانیی رووسیا له‌گه‌ڵ سوپایه‌كدا بەشەڕ نەهاتووە و رێكخراوه تیرۆرستییه‌كانی كردووەته ئامانج.
پوتین راشیگه‌یاند هه‌رگیز بیریان له جه‌نگ له‌گه‌ڵ توركیا نه‌كردووەته‌وه
پوتین هەروەها گوتی: "ئومێده‌وارم هیچ كات نه‌گاته ئه‌و خاڵه به‌ڵام ئه‌وه‌ی رووی دا، رووی دا. ته‌نها فڕۆكه‌كه‌مان نه‌خرایه خواره‌وه. فڕۆكه‌وانه‌كه‌ش كوژرا. ئه‌مه‌ش به‌پێی یاساکانی نێوده‌وڵه‌تی تاوانی جه‌نگه. له‌وباره‌وه روونكردنه‌وه‌مان پێ گه‌یشت به‌ڵام هه‌رگیز داوای لێبوردنمان ئاراسته نه‌كراوه. ئێمه ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانمان ئاسایی بكه‌ینه‌وه. ئێمه ئه‌و لایه‌نه نه‌بووین كه په‌یوه‌ندییه‌كانمان تێك دا. گوته‌كان بۆ ئه‌م بابه‌ته به‌س نییه. پێویسته كارێك بكرێت به‌ڵام له په‌یوه‌ندیداین له‌گه‌ڵ توركیا. چه‌ندین رێگا هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیمان هه‌بێت. چاوه‌ڕوانی هه‌نگاوین به‌ڵام له ئێستادا هیچ هه‌نگاوێك نییه".
هه‌روه‌ها پوتین له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری دامه‌زرانی ده‌وڵه‌تێكی كوردی له باكووری سوریا گوتی: "سه‌باره‌ت به ده‌وڵه‌تێكی كوردی ئه‌مه كاری ئێمه نییه. ئه‌وه بابه‌تێكه په‌یوه‌ندیی به كورد و ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه‌وه هه‌یه. له‌وباره‌وه له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كاندا له په‌یوه‌ندیداین. پێویسته قۆناغێكی ئاشتی ده‌ست پێ بكه‌ین و بگه‌ینه ئه‌نجامی گونجاو. بۆ چاره‌سه‌ریی سیاسی چی پێویست بكات ئه‌نجامی ده‌ده‌ین".