Mohammed Baqi Hussein
28 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 28 مای,س 2016
واشنتۆن
گوته‌بێژی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، ستیڤ وارن رایگه‌یاند: "زیاتر له 70 چه‌كداری دوژمنمان كوشتووه كه فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی داعش له فه‌للوجه ماهیر البیلاوی-شیان تێدا بووه".
وارن له به‌غداوه له رێگای ڤیدیۆكۆنفرانسه‌وه زانیاریی بۆ رۆژنامه‌نووسانی پێنتاگۆن گواسته‌وه.
ناوبراو باسی له ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی فه‌للوجه كرد و رایگه‌یاند، له ماوه‌ی چوار رۆژی رابردوودا 20 هێرشی ئاسمانیان ئه‌نجام داوه.
وارن جه‌ختی كرده‌وه كوژرانی بیلاوی گورزێكی گه‌وره‌یه له داعش دراوه.
گوته‌بێژی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، ستیڤ وارن دەڵێت: "بێگومان ئه‌مه نابێته هۆی ئه‌وه‌یه رێكخراوه‌كه به‌ته‌واوی ده‌ستبه‌رداری شه‌ڕكردن ببێت به‌ڵام ئه‌مه گورزێكه. ئه‌مه بووه هۆی شێوان و گۆڕینی فه‌رمانده‌كه‌یان".
گوته‌بێژه‌كه باسی له‌وه‌ش كرد كه سوپای عێراق رێڕه‌وی گواستنه‌وه‌ی خه‌ڵكی سڤیلی له شوێنی پێكدادانه‌كانه‌وه كردۆته‌وه و له رێگه‌ی فڕۆكه‌وه به‌یاننامه‌ی ئاگاداركردنه‌وه‌ی به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا به‌رداوه‌ته‌وه.
ناوبراو جه‌ختی كرده‌وه هێشتا له سه‌ره‌تای ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی فه‌للوجه‌دان و دیار نییه كه‌ی شاره‌كه رزگار ده‌كرێـت.
هێزی سوپا و پۆلیسی عێراق به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی و هێزی هۆزه‌کانی سوننه‌ی ناوچه‌كه، 23ی ئه‌م مانگه ئۆپه‌راسیۆنیان بۆ رزگاركردنی فهللوجە له‌ده‌ستی داعشدهست پێ كرد كه له 2014ه‌وه لە ژێر دەسەڵاتی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییەیە.
هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیش به پێشڕه‌ویی ئه‌مریكا پشتیوانیی ئاسمانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ده‌كه‌ن. ئامانج پاككردنه‌وه‌ی فه‌للوجه‌یه له داعش و ئامانجی دواتریش گرتنه‌وه‌ی مووسڵه كه ناوه‌ندی سه‌ره‌كیی داعشه له عێراق.