Rewa Mahmut Hasan,Abdullah Shukur
27 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 28 مای,س 2016
پەرلەمانی تورکیا
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا نومان کورتوڵموش: "ئەرکی سەرەکی ٦٥مین حکوومەت ئەوەیە کە تورکیا بکاتە یەکێک لە ١٠ وڵاتی گەورەی جیھان".
کورتوڵموش لەسەر پرۆگرامی نوێی ٦٥مین حکوومەتی تورکیا، بەناوی حکوومەتەوە گوتارێکی لە پەرلەمانی تورکیا پێشکەش کرد.
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئەوەشی وەبیرھێنایەوە کە ئەمڕۆ ساڵیادی کودەتای ٢٧ی مایسە، ئەو کودەتایەی کە ئیرادەی خەڵکی لە ناو برد و سەرکردەکانی سیاسی لە سێدارە دا.
ئەو جەختیشی لەوە کردەوە کە بۆ ئەوەی تورکیا نەگەڕێتەوە ئەو رۆژانە، پێویستە پەرلەمان کاری خۆی بکات. نومان کورتوڵموش لەبارەی پڕۆگرامی نوێی ٦٥مین کابینەی حکوومەتی نوێی تورکیاوە رایگەیاند کە حکوومەتی ئەمجارە لە ژێر درووشمی (ریفۆرم، هەنگاوی جددی، جێبەجێکرن) کار دەکات.
ناوبراو هەروەها لە کۆتاییدا گوتی: "ئەم حکوومەتە کار دەکات بۆ تەواوکردنی ئەو قۆناغەی کە پێشتر لەماوەی ١٤ ساڵی دەسەڵاتی ئاکپارتیدا کاریان لەسەر کرابوو. هاوکات هەوڵی بەسیستەماتیککردنی ئەو گۆڕانکارییانە دەدرێت، کار بۆ بە کۆتاگەیاندنی ریفۆرمی کۆمەڵایەتی، سیاسی، ئابووری دەکرێت. لەو چوارچێوەیەدا کاری نوێی ئەم حکوومەتە بەجێگەیاندن و جێبەجێکردنی ریفۆرمەکانە، گواستنەوەیانە بۆ داهاتووی ئابووری تورکیا. بۆ ئەنجامدانی ئەم کارەش بەرۆحییەتی ئامادەکارییەوە کار دەکرێت لە دەزگای سیاسی و ناوەندی بیرۆکراسیدا. واتە بەکارهێنانی قۆناغێکە کە لە یەکی تشرینی دووهەم خەڵک متمانەی دا بەم حکوومەتە و هاوکات هەوڵ دەدرێت کە تورکیا بکرێتە یەکێک لە ١٠ وڵاتە گەورەکانی جیهانی نوێ".