Mohammed Baqi Hussein
14 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 15 حوزەیران 2016
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، به‌بۆنه‌ی 12ی حوزه‌یران رۆژی نه‌ته‌وه‌یی رووسیاوه پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته ڤلادیمێر پوتین كرد.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا وه‌رگیراون، ئه‌ردۆغان لهپەیامەكهیدا كه به‌بۆنه‌ی 12ی حوزه‌یران رۆژی نه‌ته‌وه‌یی رووسیاوه ئاراسته‌ی پوتینی كردووه، هیوای خواستووه له‌قۆناغی ئاینده‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا-رووسیا بگاته‌وه ئاستی شایسته.
له‌ده‌قی پەیامەكه‌ی ئه‌ردۆغاندا هاتووه "به‌بۆنه‌ی رۆژی نه‌ته‌وه‌یی رووسیاوه به‌ناوی گه‌له‌كه‌مه‌وه پیرۆزبایی ئاراسته‌ی خودی خۆت و گه‌له‌كه‌ت ده‌كه‌م و ئومێد ده‌كه‌م له قۆناغی ئاینده‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا - رووسیا بۆ ئاستی شایسته‌ی خۆی به‌رزببێته‌وه".