Mohammed Baqi Hussein
15 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 16 حوزەیران 2016
به‌پێی دوایین راپرسییهكان ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه پاڵێوراوی دیموكراته‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا، هیلاری كلینتۆن له نێو ئه‌مریكییه سپی پێسته‌كان و پیاواندا پێش دۆناڵد تره‌مپی پاڵێوراوی كۆماریخوازه‌كان كه‌وتووه كه پێشتر تره‌مپ خاوه‌نی زۆرترین پشتیوانیی ئه‌و چینانه بوو.
به‌پێی دوایین راپرسیی NBC News، كلینتۆن به‌ڕێژه‌ی سه‌دا حه‌وت پێش تره‌مپ كه‌وتووه و به‌پێی دوا راپرسیی Bloomberg یش، به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 12 پێش تره‌مپ كه‌وتووه.
NBC News له چوارچێوه‌ی به‌دواداچوونه‌كانی هه‌فتانه‌ی بۆ پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا، له نێوان 6 بۆ 12ی حوزه‌یراندا له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت راپرسیی له‌گه‌ڵ 10 هه‌زار و 604 ئه‌مەریكی کراوە كه 9 هه‌زار و 355یان ده‌نگده‌ری تۆمار كراون.
له راپرسییه‌كه‌دا به‌شداربووان وه‌ڵامی پرسیاری "ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت، ده‌نگ به‌كێ ده‌ده‌یت؟"یان دایه‌وه و سه‌ره‌نجام هیلاری كلینتۆن رێژه‌ی سه‌دا 49ی به‌ده‌ستهێنا و تره‌مپیش سه‌دا 42. به‌مجۆره كلینتۆن به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 7 پێش تره‌مپ كه‌وتووه.
به‌پێی راپرسییه‌كه كلینتۆن له‌نێو ئه‌مریكییه سپی پێسته‌كان و پیاواندا پێش تره‌مپ كه‌وتووه كه پێشتر تره‌مپ خاوه‌نی زۆرترین پشتیوانیی ئه‌و چینانهبوو.
هاوكات كلینتۆن به‌پێی راپرسییهكان خاوه‌نی ده‌نگی سه‌دا 58ی ده‌نگده‌رانی میانڕه‌وه و تره‌مپیش خاوه‌نی سه‌دا 33یه و جیاوازیی نێوانیان سه‌دا 25ه.