Dildar Baykan,Hemın Othman Mohammed
23 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 24 ئاب 2017
تۆكیۆ - AA
له كۆریای باكوور چه‌ند وێنه‌یه‌ك بڵاوكرانه‌وه كه پرۆژه‌ی دروستكردنی مووشه‌كێك یان دوو مووشه‌كی نوێ ده‌خه‌نه‌ڕوو.
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی كۆریای باكوور KCNA، چه‌ند وێنه‌یه‌كی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی، كیم جۆنگ-ئونی بڵاوكردووەتەوە كه له كاتێكدا سه‌رقاڵی گه‌ڕانه به ناو دامه‌زراوه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و بزووێنهرانهیه كه به سووته‌مه‌نی رەق كارده‌كه‌ن بۆ به‌رنامه‌ی مووشه‌كی بالیستی وڵاته‌كه‌ی.
له‌و هه‌واڵه‌دا كه وێنه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه و نه‌خشه‌ی مووشه‌كی پوكگوكسۆنگ-3 و هواسۆنگ یان مه‌رخ هه‌یه، كیم داوا له كارمه‌ندانی دامه‌زراوه‌كه ده‌كات بزووێنه‌ری زیاتر و مووشه‌كی كڵاوهههڵگری زیاتر به‌رهه‌مبهێنن.
مایكڵ دیتسمان، پسپۆڕ له ناوه‌ندی كاره‌كانی به‌رگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌كی ئەتۆمی كه ناوه‌نده‌كه‌ی له ئه‌مریكایه، باسی له‌وه كرد كه مووشه‌كی به‌ناو پوكگوكسۆنگ-3 كه له وێنه‌كاندا هه‌یه پێشتر نه‌بینراوه.