Kasım İleri,Hemın Othman Mohammed
15 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 17 شوبات 2017
واشنتۆن - AA
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت كه رووسیا "په‌یماننامه‌ی هێزه‌كانی ئه‌تۆمی مه‌ودا مامناوه‌ندی" پێشێل كردووه كه له ساڵی 1987دا واژووكراوه و ئه‌و مووشه‌كه مه‌ودا مامناوه‌ندانه قه‌ده‌غه ده‌كات كه له وشكانیه‌وه هه‌ڵده‌درێن و، یه‌كێك له‌و مووشه‌كه ئه‌تۆمییه زیره‌كانه‌ی به‌نهێنی له بنكه‌یه‌كدا جێگیركردووه كه ماوه‌یه‌كی زۆره تاقیكردووه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مریكی، پشتبه‌ستن به‌گوته‌ی به‌رپرسێكی ئه‌مریكی كه ناوی بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه له هه‌واڵێكیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه رووسیا مووشه‌كی زیره‌كی هه‌ڵگری كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی SSC-8 كه له وشكانیه‌وه ئاراسته ده‌كرێت و له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا په‌ره‌ی پێداوه، له بنكه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كی كاپوستین یاردی نزیك شاری ڤۆڵگاگراد بردووه و، له بنكه‌یه‌كدا جێگیریكردووه.
له هه‌واڵه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه رووسیا له بنكه‌ی كاپوستین یارد دوو مووشه‌كی SSC-8ی هه‌بووه، به‌ڵام له كانوونی یه‌كه‌مدا یه‌كێكیان گوازراوه‌ته‌وه بۆ شوێنێكی دیكه.
لاورا سیل، گوته‌بێژ لە وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن)، به‌ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه لێدوان له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانی هه‌واڵگری نادات، بانگه‌شه‌ی ئهوهیشیكرد كه رووسیا ماوه‌یه‌كی زۆره پێشێلی "په‌یماننامه‌ی هێزه‌كانی ئه‌تۆمی مه‌ودا مامناوه‌ندی" كردووه.
گوتیشی: "پێشتر وه‌زاره‌تی به‌رگری نیگه‌رانی خۆی نیشاندابوو كه پێشێلكارییه‌كانی رووسیا، ئه‌ورووپا و ئاسیای خستووه‌ته مه‌ترسیه‌وه و، چاوه‌ڕوانی خۆیشی خستبووه‌ڕوو له‌باره‌ی راستگۆ مانه‌وه‌ی رووسیا به‌رامبه‌ر په‌یماننامه‌كه. پشتیواتنی له لیكۆڵینه‌وه له پێشێلكارییه‌كانی رووسیا ده‌كه‌ین به‌رامبه‌ر په‌یماننامه‌ی هێزه‌كانی ئه‌تۆمی مه‌ودا مامناوه‌ندی".