Hakan Çopur
11 کانوونی یەکەم 2025•نوێکردنەوە: 12 کانوونی یەکەم 2025
واشنتۆن - AA
ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، بوودجەی بەرگریی ساڵی ٢٠٢٦ی بە بڕی ٩٠١ ملیار دۆلار کە ناوی یاسای مۆڵەتپێدانی بەرگریی نیشتمانیی (NDAA)ـیە، پەسەند کرد و ڕەوانەی ئەنجوومەنی پیرانی کرد.
لەو دەنگدانەی لە کۆبوونەوەی گشتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بەڕێوەچوو، ٣١٢ دەنگی "بەڵێ" درا، لە کاتێکدا ١١٢ دەنگی "نەخێر" تۆمار کرا.
پرۆژەیاسای بوودجەی بەرگریی ٢٠٢٦ کە ژمارەی لاپەڕەکانی سێ هەزار و ٨٦ـە، دوای ئەنجوومەنی نوێنەران، لە ئەنجوومەنی پیرانیش دەنگی لەسەر دەدرێت و ئەگەر لەوێش پەسەند کرا، ئهوا بۆ ئەوەی واژوو بکرێت و ببێتە یاسا، ڕەوانەى سەرۆکی ئهمریكا، دۆناڵد ترهمپ دەکرێت.
پێشبینی دەکرێت ترهمپ لە ماوەیەکی کورتدا ئەو بوودجەی بەرگرییه واژوو بکات.