جيهان

كوژرانی پێنج هاووڵاتی فەڵەستینی لە ناوچە جیاوازەکانی غەززە له‌لایه‌ن سوپای ئیسرائیله‌وه‌

سێ كه‌س لەو فەڵەستینییانەی لە هێرشەکانی سوپای ئیسرائیلدا گیانیان لەدەستداوە منداڵن.

Ramzi Mahmud, Çağrı Koşak  | 11.12.2025 - نوێکردنەوە : 11.12.2025
كوژرانی پێنج هاووڵاتی فەڵەستینی لە ناوچە جیاوازەکانی غەززە له‌لایه‌ن سوپای ئیسرائیله‌وه‌

Gazze

غەززە - AA

سەرەڕای ئاگربەست، سوپای ئیسرائیل هێرشی كرده‌ سەر چەندین ناوچەی کەرتی غەززە، له‌ ئه‌نجامدا پێنج هاووڵاتی فەڵەستینی گیانیان له‌ده‌ستدا کە سیانیان منداڵن.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە تەندروستییەکانەوە وەرگیراون، سوپای ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر ناوچەکانی باشوور و باکووری غەززە و، لە ئەنجامدا پێنج هاووڵاتی فەڵەستینی كه‌ سیانیان منداڵن گیانیان لەدەستداوە و پێنج کەسیش برینداربوون.

لە کاتێکدا چاوەڕوان دەکرێت ئه‌و ڕێککەوتنی ئاگربەستەی لە ١٠ی تشرینی یەکەم لە غەززە چووە بواری جێبەجێ کردنەوە، کۆتایی بە پێکدادانەکان بهێنێت، به‌ڵام ئیسرائیل نزیکەی هەموو ڕۆژێک ڕێککەوتنەکە پێشێل دەکات.

لەو هێرشانه‌ی سوپای ئیسرائیلدا كه‌ سەرەڕای ئاگربەست ئه‌نجامیان ده‌دات، سەدان کەس لە غەززە کوژراون و بریندار بوون.

لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا بۆ سەر کەرتی غەززە کە لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣دا دەستیپێکرد، ٧٠ هەزار و ٣٦٩ هاووڵاتی فەڵەستینی گیانیان لەدەستداوە و، ١٧١ هەزار و ٦٩ کەسیش بریندار بوون.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın