جيهان

سوپای ئیسرائیل ئاگربەستی پێشێل کرد و ڕۆژهەڵاتی غەززە و خان یونسی بۆردومان کرد

Mustafa M. M. Haboush, Ömer Erdem  | 05.12.2025 - نوێکردنەوە : 05.12.2025
سوپای ئیسرائیل ئاگربەستی پێشێل کرد و ڕۆژهەڵاتی غەززە و خان یونسی بۆردومان کرد

Istanbul

غەززە - AA

سەرەڕای ئاگربەست، سوپای ئیسرائیل هێرشی کردە سەر ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە لە باکووری کەرتی غەززە و ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی خان یونس لە باشووری کەرتی غەززە.

بەپێی ئەو زانیارییەی ئاژانسی ئانادۆڵو لە شایەتحاڵەکانی ناوچەکە دەستیکەوتووە، یەکەی تۆپهاوێژەکانی ئیسرائیل لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە بە درێژایی چەند کاتژمێرێک بە بەردەوامی گەڕەکی توفاح لە ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە و ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی خان یونسی تۆپباران کردووە.

شایەتحاڵەکان ئاماژەیان بەوە کرد کە بەلەمە هێرشبەرەکانی ئیسرائیل لە نزیک کەناراوەکانی خان یونس ژمارەیەکی زۆر گوللەیان ئاراستەی دەریا کردووە و، هێلیکۆپتەرەکانی ئیسرائیلیش بە چڕی تەقەیان لە ڕۆژهەڵاتی شارەکە کردووە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın