ئابووری

بە ئاراستەکردنی دڕۆن ھێرش کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر

- بە ئاراستەکردنی دڕۆن ھێرش کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە ناحیەی قادر کەرەم سنووری قەزای چەمچەماڵ سەربە پارێزگای سلێمانی و بەھۆیەوە ھەناردەی غاز بۆ وێستگەکانی کارەبا ڕاگیرا.

Zana Natık Kerem  | 27.11.2025 - نوێکردنەوە : 27.11.2025
بە ئاراستەکردنی دڕۆن ھێرش کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر

Arbil

ھەولێر ــ AA

حکوومەتی ھەرێمی کوردستان-عێراق ڕایگەیاند کە بە ئاراستەکردنی دڕۆن ھێرش کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە ناحیەی قادر کەرەم سنووری قەزای چەمچەماڵ سەربە پارێزگای سلێمانی.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و وەزارەتی کارەبای ھەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشدا ئاماژەیان بەوەداوە کە شەوی ٢٦ لەسەر ٢٧ی ئەم مانگە، کاتژمێر ١١:٣٠، ھێرش کراوەتەوە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر.

ڕاشیانگەیاندووە کە بەھۆی ھێرشەکەوە، بە تەواوی ھەناردەی غاز بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا ڕاگیرا.

باسیان لەوەش کردووە کە ئێستا تیمەکانی ھەردوو وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و کارەبا لەگەڵ کۆمپانیای داناغاز لەسەر ھێڵن بۆ بەدواداچوونی لێکەوتەکانی هێرشەکە و ئاسایکردنەوەی بارودۆخەکە.

ھاوکات سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیای خۆجێی ڕایگەیاندووە کە بەھۆی ھێرشەکەوە، ئاگرێکی گەورە لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر کەوتووەتەوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشداوە کە ھێرشەکە، جگە لە زیانی ماددی ھیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.

کێڵگەی غازی کۆرمۆر پێشتریش بە ئاراستەکردنی دڕۆن و مووشەک کرابوویە ئامانج.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın