میت تیرۆریستێکی داعشی دەستگیرکرد کە ئامادەکاری بۆ کردەی تیرۆریستیی دەکرد لە ساڵی نوێدا
Ankara
ئەنقەرە - AA
لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی (میت) و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایشدا، تیرۆریستێکی داعش، ئیبراهیم بورتاکوچین کە ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی هێرش دەکرد لە سەری ساڵدا، لە ماڵاتیا دەستگیرکرا.
بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوە ئەمنییەکان، لە ئەنجامی کاری هەواڵگریی میت، دەرکەوتووە ئیبراهیم بورتاکوچین کە لە تورکیا کار بۆ ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش دەکات، بەنیاز بووە لە دەرفەتێکدا بچێتە ناوچەکانی شەڕ و پێکدادان و پەیوەندی بە داعشەوە بکات، هەروەها ئامادەکاریی بۆ ئەنجامدانی کردەی تیرۆریستیی کردووە لە سەری ساڵدا.
هەروەها دەرکەوتووە تیرۆریستی داعش بورتاکوچین لەگەڵ چەندین لایەنگر و هاوسۆزانی داعش لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات لە پەیوەندیدا بووە.
لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە وردەکانی میت-دا شوێنی بورتاکوچین-ی تیرۆریست دەستنیشان کرا و، بە هاوکاریی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایش لە ماڵاتیا دەستگیرکرا.
لە هەڵمەتەکەدا دەستگیرا بەسەر ئامێری دیجیتاڵی و بڵاوکراوە قەدەغەکراوەکانی تیرۆریستەکەدا.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
