سبەی سەرکۆمار ئەردۆغان سەردانی تورکمانستان دەکات
- سەرکۆمار ئەردۆغان، بەشداری لە کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی ئاشتیی و متمانەدا دەکات.
Ankara
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، بورهانەددین دوران ئاماژەی بەوە کرد سەرکۆمار ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، لە ڕۆژانەی ١١-١٢ی کانوونی یەکەم، سەردانی تورکمانستان دەکات.
لە پۆستێکیدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی بڵاویکردەوە، دوران باسی لەوە کرد سەرکۆمار ئەردۆغان لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بەشداری لە کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی ئاشتیی و متمانەدا دەکات، کە بە بۆنەی ٣٠هەمین ساڵیادی دۆخی بێلایەنی هەمیشەیی تورکمانستان و ڕاگەیاندنی ساڵی ٢٠٢٥ وەک "ساڵی نێودەوڵەتیی ئاشتیی و متمانە" بە بڕیاری ئەنجوومەنی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕێکدەخرێت.
دوران ئەوەیشى خستەڕوو کە سەرکۆمار ئەردۆغان لە کۆڕبەندەکەدا گوتارێک پێشکەش دەکات، بڕیاریشە لەگەڵ سەرۆکی دەوڵەت و حکوومەتەکانی وڵاتانی بەشداری کۆڕبەندەکە، بەتایبەتی تورکمانستان کۆببێتەوە.
