پەیوەندی تەلەفۆنی سەرکۆمار ئەردۆغان و سەرکۆماری فەڕەنسا ماکرۆن
- سەرکۆمار ئەردۆغان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن ئەنجام دا و، جەنگی ئۆکراینا-ڕووسیا و، پرسە هەرێمیی و جیهانییەکانیان تاوتوێ کرد.
Ankara
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لەسەر داوای لایەنی بەرامبەر پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن ئەنجام دا.
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی سەرۆکایەتی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، هەردوو سەرکردە باسیان لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی تورکیا و فەڕەنسا، جەنگی ئۆکراینا-ڕووسیا، و پرسە هەرێمی و جیهانییەکان کرد.
لە پەیوەندیە تەلەفۆنییەکەدا سەرکۆمار ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد پێشخستنی هاریکاریی نێوان تورکیا و فەڕەنسا گرنگە و، بەردەوام دەبن لە هەنگاونان بەو ئاراستەیەدا و، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە تورکیا هەوڵی زۆر دەدات بۆ ئەوەی جەنگی نێوان ئۆکراینا و ڕووسیا بە ئاشتییەکی دادپەروەرانە و هەمیشەیی کۆتایی پێ بێت.
سەرکۆمار ئەردۆغان، باسی لەوە کرد کە دیدارەکان لەگەڵ لایەنەکان بەردەوامە بۆ زیندووکردنەوەی پرۆسەی ئیستانبوڵ و، تورکیا ئامادەیە هەموو هەوڵێک بدات بۆ ئەوەی هەرچی زووە دەرگای ئاشتیی بکرێتەوە.
هەروەها سەرکۆمار ئەردۆغان جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە لە پێناو گەیشتن بە ئاشتییەکی هەمیشەیی، پێویستە ڕێگاکانی دیپلۆماسیی بە کاریگەرترین شێوە بەکاربهێنرێن و، ئاماژەی بەوەش کرد پشتیوانیی تورکیا بۆ پرۆسەی دەستەبەرکردنی ئاگربەست و کارەکانی دوای ئەوە بەردەوام دەبێت و، دوورکەوتنەوە لەو هەنگاوانەی کە هەڕەشە لە ئاشتی جیهانی دەکەن، هاوکاری هەوڵەکانی ئاشتیی دەکەت.
هاوکات لە پەیوەندیە تەلەفۆنییەکەدا تاوتوێی نوێترین دۆخی قەوقاز، غەززە و سووریا کرا.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
