سەرکۆمار ئەردۆغان: "گەلەکەم زۆر باش دەزانێت کێ بوو لەژێر ناوی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا خوێنی برایانی کوردمانی ڕشت"
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان: "گەلەکەم زۆر باش دەزانێت کێ بوو لەژێر ناوی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا، لە دێرسیمەوە دەستیپێکرد و تا سەردەمی ئێمە، خوێنی برایانی کوردمانی ڕشت".
TBMM
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند: "ساڵی ٢٠٢٦ بۆ تورکیا بە تەواوی مانا دەبێتە ساڵی کۆبوونەوەی لووتکە نێودەوڵەتییەکان. بەبۆنەی لووتکەی COP31ەوە میوانداری نزیکەی ٢٠٠ ولات دەکەین لە شاری ئەنتاڵیاماندا، لە مانگی تەمووزدا لووتکەی ناتۆ لە ئەنقەرەی پایتەختماندا ئەنجام دەدەین و لە ولاتەکەماندا میوانداری ١٣هەمین لووتکەی ڕێکخراوی دەوڵەتانی تورکی دەکەین. بە درێژایی ساڵی ٢٠٢٦ بەردەوام دەبین لە زیادکردنی ناوبانگ و شکۆی تورکیا".
لە گوتارێکیدا کە لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی ئاک پارتی لە پەرلەمانی تورکیا پێشکەشی کرد، سەرکۆمار ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد کاتێکی زۆریان لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا بەسەر بردووە.
سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لەوە کرد کە دیدار و کۆبوونەوەی گرنگیان لە چوارچێوەی لووتکەی سەرکردەکانی G20 لە ئەفریقای باشوور ئەنجام داوە و، ئاماژەی بەوە کرد وڵاتانی G20 نوێنەرایەتی سەدا ٨٥ی ئابووریی جیهان و دوو لەسەر سێی دانیشتووانەکەی دەکەن.
سەبارەت بە گەشەی ئابووریی تورکیا، سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "ئابووریی وڵاتەکەمان ئەو ڕەوتی گەشەیەی ٢١ چارەکە بە بەردەوامی درێژەی پێداوە، لە چارەکی سێهەمی ٢٠٢٥شدا درێژەی پێدا".
سەرکۆمار ئەردۆغان:
— Anadolu Soranî (@aasorani) December 3, 2025
گەلەکەم زۆر باش دەزانێت کێ بوو لەژێر ناوی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا، لە دێرسیمەوە دەستیپێکرد و تا سەردەمی ئێمە، خوێنی برایانی کوردمانی ڕشت pic.twitter.com/5cE6avIaG2
گوتیشی: "ئابووریی تورکیا لە چارەکی سێهەمدا لەسەر ئاستی ساڵانە سەدا ٣،٧ گەشەی کرد و ڕەوتی سەقامگیریی خۆی پاراست. بەم ڕێژەیە لە نێو وڵاتانی OECDدا پلەی چوارەممان بەدەستهێنا".
سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لە ئامانج و ڕێگای تورکیا کرد و، ڕایگەیاند: "ئامانج، ڕێڕەو و ئەو ڕێگایەی تورکیا دەیگرێتەبەر دیارە. ئەم ئامانجەش بریتییە لە بەرزکردنەوەی ئاستی خۆشگوزەرانی تەواوی ٨٦ ملیۆن کەسی وڵاتەکەمان بە شێوەیەکی هەمیشەیی".
ڕاشیگەیاند: "ڕێگە نادەین ئەم وڵاتە باجی نوێ بدات. ڕێگەش بەوانە نادەین کە دەیانەوێت باجی پێبدەن. ناکەوینە داوی ئەوانەی دۆخەکە تێک دەدەن بۆ بەرژەوەندی تایبەت".

سەرکۆمار ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد کە ساڵی ٢٠٢٦ بۆ تورکیا دەبێتە ساڵی کۆبوونەوەی لووتکە نێودەوڵەتییەکان و، ڕایگەیاند: "ساڵی ٢٠٢٦ بۆ تورکیا بە تەواوی مانا دەبێتە ساڵەکی کۆبوونەوەی لووتکە نێودەوڵەتییەکان. بەبۆنەی لووتکەی COP31ەوە میوانداری نزیکەی ٢٠٠ ولات دەکەین لە شاری ئەنتاڵیاماندا، لە مانگی تەمووزدا لووتکەی ناتۆ لە ئەنقەرەی پایتەختماندا ئەنجام دەدەین و لە ولاتەکەماندا میوانداری ١٣هەمین لووتکەی ڕێکخراوی دەوڵەتانی تورکی دەکەین. بە درێژایی ساڵی ٢٠٢٦ بەردەوام دەبین لە زیادکردنی ناوبانگ و شکۆی تورکیا".
سەبارەت بە چارەسەرکردنی کێشەکان، سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "دەمانەوێت ئەو کێشانەی ساڵانێکە کەڵەکە بوون چارەسەر بکەین و، هەموو بەربەستە گەورە و بچووکەکانی بەردەم بنیاتنانی سەدەی تورکیا هەڵبگرین".
سەرکۆمار ئەردۆغان:
— Anadolu Soranî (@aasorani) December 3, 2025
— ئەو ئیرادەیەی ٢٤ ساڵ پێش ئێستا، لە ١٤ی ئابی ٢٠٠١دا کاتێک پارتەکەمان دامەزراند، نیشانماندا، هەمان ئەو بوێرییەی لە ساڵی ٢٠٠٥دا لە دیاربەکر نیشانماندا کاتێک گوتمان ئەم کێشەیە، کێشەی منیشە
— هەمان ئەو پێداگرییەی لە ساڵی ٢٠١٣دا نیشانماندا کاتێک گوتمان ئەگەر… pic.twitter.com/oblnUSDdp7
سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لە تواناکانی تورکیا کرد لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و بەرگریی ئاسمانییدا و، ڕایگەیاند: "کزڵئێلما بووە یەکەمین فڕۆکەی جەنگی بێفڕۆکەوان کە لە توانایدایە ئامانجی ئاسمان بەئاسمان لەدەرەوەی مەودای بینین بپێکێت. تورکیا لە بەرگری ئاسمانیدا توانای ستراتیجی بەدەستهێنا".
دەربارەی لێدوانەکانی سەرۆکی گشتیی جەهەپە، ئۆزگور ئۆزەل، سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "بەرێز ئۆزەل با لە ئامانج لانەدات: با لە خۆڕا خۆی ماندوو نەکات. ئەگەر بوێری هەیە و دەیەوێت "جەلاد"ێک ببینێت، ئەوا با تەماشای ئاوێنە و مێژووی خۆی و ڕابردووی جەهەپە بکات؛ لەوێ جەلاد دەبینێت".
ڕاشیگەیاند: "گەلەکەم زۆر باش دەزانێت کێ بوو لەژێر ناوی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا، لە دێرسیمەوە دەستیپێکرد و تا سەردەمی ئێمە، خوێنی برایانی کوردمانی ڕشت".
سەرکۆمار ئەردۆغان تیشکی خستە سەر ئەوەی کە جەهەپە ناتوانێت لەو خووە ڕزگاری بێت کە هەموو شتێک بە 'بەرژەوەندی' دەبینێت و، ڕایگەیاند: "ئیدارەی دەگۆڕێت، بەڵام جەهەپە هەرگیز ناتوانێت لەو خووە ڕزگاری بێت کە هەموو شتێک بە 'بەرژەوەندی' دەبینێت. بەلای جەهەپەوە خۆیان ئاغان و ملیۆنان کەسی دیکە ڕەعیەتن. هەموو کەسێک بە برایانی کوردیشمانەوە بەلای ئەوانەوە تەنیا سندوقێکی دەنگدانن".
سەرکۆمار ئەردۆغان ئەوەیشی خستەڕوو کە وەک ئاک پارتی هەڵوێستیان دیارە و، ڕایگەیاند: " وەک ئاک پارتی هەڵوێستمان دیارە. ئەوان چی دەکەن با بیکەن، ئێمە بە تورک، کورد، عەرەب، چەرکەس و لازەوە بەردەوام دەبین لە لەئامێزگرتنی هەموو تورکیا".

سەبارەت بە تورکیای بێ تیرۆر، سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "هاوپەیمانی جومهور لە ئامانج، تێگەیشتن و بیروڕادا یەکە. بە ئیزنی خودا و بە دوعای خێری گەلە ئازیزەکەمان، ئەمجارە سەرکەوتن بەدەست دەهێنین".
ڕاشیگەیاند: "پێداگریی پارتەکەمان، هاوپەیمانییەکەمان و دەوڵەتەکەمان جێگیر و تەواوە بۆ ئەوەی سەرەتا تورکیای بێ تیرۆر و پاشان ناوچەی بێ تیرۆر بنیات بنێین. ئەو بوێرییەی لە ساڵی ٢٠٠٥دا نیشانماندا کاتێک گوتمان ئەم کێشەیە، کێشەی منیشە. ئەو پێداگرییەی لە ساڵی ٢٠١٣دا نیشانماندا کاتێک گوتمان ئەگەر پێویست بکات ژەهری باڵدران بخۆینەوە لە پێناو چارەسەردا، ئەوا دەیخۆینەوە، ئەمڕۆش هەمان پێداگرییمان هەیە".
سەرکۆمار ئەردۆغان جەختی لەسەر یەکڕیزی کردەوە و، ڕایگەیاند: ئەگەر ئێمە متمانەمان بە یەکتر هەبێت، ئەگەر ٨٦ ملیۆن برابین، ئەوا بە ئیزنی خودا هیچ بەربەستێک نابێت نەتوانین تێیبپەڕێنین و هیچ ئامانجێک نابێت پێینەگەین".

هەروەها لە بارەی ڕاگەیاندراوەکەی دوێنێی بارەگای بارزانی دەربارەی سەرۆکی گشتیی مەهەپە، دەوڵەت باخچەلی، سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "دەمەوێت ڕایبگەیەنم کە ئەو لێدوانە بێڕێز و نەشیاوانەی دوێنێ سەرۆکی گشتیی مەهەپە بەڕێز باخچەلی کردە ئامانج، بە هیچ شێوەیەک پەسەند ناکەین و جێگەی قبوڵ نییە".
سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لە هەڵوێستی تورکیا کرد بەرامبەر ڕووداوەکان و درێژکردنی دەستی هاوکاری بۆ لێقەوماوان و، ڕایگەیاند "وەک چۆن بە ناردنی زیاتر لە ١٠٣ هەزار تۆن هاوکاری مرۆیی یەکێکین لەو وڵاتانەی زۆرترین هاوکاری مرۆییمان بۆ غەززە ناردووە، هەر ئێمەین زۆرترین هەستیاری بەرامبەر تراژیدیای سوودان دەنوێنین، کە نزیکەی هەموو جیهان بە بێدەنگییەکی قووڵەوە تەماشای دەکات".

