تیمی ئاژانسی ئانادۆڵو وێنهی پردی زیانبهركهوتووی B1ی شاری کەرەج-ی ئێرانی تۆمار كرد
Tahran
تاران - AA
پردی B1 له ئێران لەسەر ئەو ڕێگایەی شاری کەرەج و تاران بەیەکەوە دەبەستێتەوە، دوای دوو هێرشی ئاسمانیی جیاوازی ئەمریکا، زیانی قورسی بهركهوت.
تیمی ئاژانسی ئانادۆڵو، وێنهی ئەو پردەی گرت کە دوێنێ لەلایەن سوپای ئەمریکاوە کرایە ئامانج.
لەو پردەی کە لە قۆناغی دروستکردندایە و تاران و کەرەج بەیەکەوە دەبەستێتەوە، دوای هێرشە ئاسمانییەکە وێرانییەکی زۆر دروست بووه و، بەشی ناوەڕاست و ناوچەکانی سەرەوەی پردهكه داڕووخاون، كه ئهوهیش قەبارەی هێرشەکە نیشان دەدات.
هاوكات بههۆی هێرشەکەوه زیان بە گوندی نزیک پردهكهش گهیشتووه.
دوێنێ دووی نیسان، سوپای ئەمریکا دوو هێرشی ئاسمانیی جیاوازی كرده سەر پردی B1 و، لە ئهنجامدا ههشت کەس گیانیان لەدەستدا و ٩٥ کەسیش برینداربوون.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
