جيهان

هۆشداریی ئێران بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێكی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سه‌ر ژێرخانی وڵاته‌كه‌ی

Ahmet Dursun  | 03.04.2026 - نوێکردنەوە : 03.04.2026
هۆشداریی ئێران بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێكی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سه‌ر ژێرخانی وڵاته‌كه‌ی

Ankara

ئەنقەرە - AA

سوپای ئێران لە بەرامبەر هێرش و هەڕەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ژێرخانی وڵاتەکە، ڕایگه‌یاند: "ئەگەر هێرش بکەنە سەر ژێرخان، هەموو دارایی و ژێرخانتان لە ناوچەکەدا لەناو دەبەین".

دوای ئەوەی سەرۆکی ئه‌مریكا، دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەی نوێی ئاڕاستەی ئێران کرد بارەگای ناوەندی خاتەمولئەنبیای سەر بە سوپای ئێران کە بەڕێوەبەری جەنگە، ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە.

له‌ ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بە هێرش و هەڕەشەکانی ئەمریکا-ئیسرائیل بۆ سەر ژێرخانی ئێران کراوە، هاتووه‌: "لە وەڵامی لێدوانه‌ پڕوپووچەکانی سەرۆکی ئەمریکا و هەڕەشەکانی بۆ لەناوبردنی پردەکانی ئێران، وێستگەکانی وزە و ژێرخانی کارەبا و وزە، هۆشداری دەدەین له‌وه‌ی ئەگەر ئەم هەڕەشانە جێبەجێ بکرێن، سوپای ئێران بە شێوەیەکی توندتر و وێرانکەرتر هەموو داراییەکانی ڕژێمی زایۆنی و ئەمریکا لە بوارەکانی سووتەمەنی، وزە، ناوەندە ئابوورییەکان و وێستگەکانی کارەبا لە ناوچەکە و زەوییە داگیرکراوەکان و ناوچە گرنگەکانی ئەو وڵاتانەی هاوپەیمانی ئەمریکا و ڕژێمەکەن دەکەنە ئامانج".

هه‌روه‌ها لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووه‌: "پێویستە ئەو وڵاتانەی میوانداریی بنکە ئەمریکییەکان دەکەن، هێزەکانی ئەمریکا ناچار بکەن وڵاتەکەیان جێبهێڵن بۆ ئەوەی زیانیان پێنەگات".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın