Ahmet Dursun
02 نیسان 2026•نوێکردنەوە: 03 نیسان 2026
ئەنقەرە - AA
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئیسماعیل بەقائی ئەو هێرشەی ئەمریکای کە لە ٢٨ی شوباتدا لە شاری لامەرد هۆڵێکی وەرزشیی کردە ئامانج و، بووە هۆی کوژرانی ٢١ گەنج به تاوانی جەنگ ناوزهند کرد.
بی ئاماژه كردن بەو هەواڵی ڕاگەیاندنەکانی ئەمریکا کە باس لەوە دەکەن لەو هێرشەی ٢١ گەنج كوژران بۆ یەکەمجار مووشەکی "PrSM"ی ئەمریکا بەکارهاتووه له جهنگهكهدا، بەقائی ڕایگهیاند: "لە ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٦دا، مووشەکی نوێی PrSMی دروستکراوی ئەمریکا کە بۆ یەکەمجار لە جەنگدا بەکار هێنرا، هۆڵێکی وەرزشیی قەرەباڵغ و پڕ لە گەنجی بێتاوانی لە شاری لامەرد لە پارێزگای فارس كرده ئامانج".
گوتیشی: "لە هێرشەکەدا ٢١ کچ و کوڕی گەنج گیانیان لەدەست دا. مووشەکەکە لەسەر ئامانجەکەی دەتەقێتەوە و بە بڵاوکردنەوەی هەزاران پارچەی کوشندە، زیانی مرۆیی دەگەیەنێتە بەرزترین ئاست. ئەمە تاوانێکی جەنگی ئاست نزمە".