Enes Canlı
06 نیسان 2026•نوێکردنەوە: 06 نیسان 2026
تەل ئەبیب - AA
دوای هێرشی ئێران و بههۆی کەوتنەخوارەوەی پارچەی مووشەکی فرەسەر لە ١٥شوێنی تەل ئەبیب و پێنج شاری دەوروبەری، دوو کەس برینداربوون کە برینی یەکێکیان سەختە.
پاش هێرشهكه لە تەل ئەبیب دوای بێدەنگی ڕۆژی یەکشەممە، بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە دووبارە زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدرایەوە.
بەپێی میدیا ناوخۆیییەکان، پارچەکانی ئەو مووشەکە فرەسەرەی لە ئێرانەوە ئاراستە کرابوو بەر ١٥ خاڵی تەل ئەبیبی پایتەخت و پێنج شاری دەوروبەری کەوتووە.
لە هەندێک لەو شوێنانەی پارچەی مووشەکیان بەرکەوتووە زیانی ماددی دروست بووە و، لە پیتا تیکڤا چهند ئۆتۆمبێلێك ئاگری گرتووە.
بەپێی ئەو ڕاگەیاندراوەی لەلایەن بەرپرسانی تەندروستییەوە بڵاوکراوەتەوە، لە دوایین هێرشی ئێراندا کە تەل ئەبیب و دەوروبەری کردە ئامانج، دوو کەس برینداربوون کە برینی یەکێکیان سەختە.