Harun Kutbe
10 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 10 تەمووز 2026
جێگری سهركۆماری توركیا، جهودهت یڵماز ئاماژهی بهوه كرد بە هیچ شێوەیەک دان به بڕیارەکەی پەرلەمانی ئەورووپا نانێن لەسەر ئۆپەراسیۆنی ئاشتیی ساڵی ١٩٧٤ی تورکیا و، ڕایگهیاند: "ئێمە بە دڵنیایییەوە بە هیچ شێوەیەک دان بەم بڕیارەدا نانێین. وەک بڕیارێک دەیبینین کە هیچ بەهایەکی نییە".
یڵماز کە بهمهبهستی ئەنجامدانی دیدار و كۆبوونهوهی فهڕمی به یاوهری شاندێك گەیشتە نیکۆسیا، لەلایەن سەرۆکوەزیرانی کۆماری تورکی قوبرسی باکوور، ئونال ئوستێل و باڵیۆزی تورکیا لە نیکۆسیا، عەلی موراد باشچەری و بەرپرسانی دیکەوە پێشوازی لێکرا.
له لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامهنووسان جێگری سهركۆماری توركیا یڵماز ئاماژهی بهوه كرد بە هیچ شێوەیەک دان به بڕیارەکەی پەرلەمانی ئەورووپا نانێن لەسەر ئۆپەراسیۆنی ئاشتیی ساڵی ١٩٧٤ی تورکیا و، ڕایگهیاند: "ئێمە بە دڵنیایییەوە بە هیچ شێوەیەک دان بەم بڕیارەدا نانێین. وەک بڕیارێک دەیبینین کە هیچ بەهایەکی نییە".
گوتیشی: "ئەم بڕیارە ناوبانگی پەرلەمانی ئەورووپا کەم دەکاتەوە و دایدهبهزێنێت. پێویستە پەرلەمانی ئەورووپا نەکەوێتە داوی یاریی لەم شێوەیەوە. پێویستە نەکەوێتە تەڵەی ئەو کارانەی لەلایەن بەشی یۆنانی قوبرس و هەندێک لۆبییەوە ئهنجام دهدرێن".