Gamze Türkoğlu Oğuz
21 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 21 شوبات 2018
واشنتۆن - AA
جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، مایك پێنس كه به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له رێوڕەسمی كردنه‌وه‌ی ئۆڵۆمپیادی زستانه له كۆریای باشووره، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه پلانی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌بووه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی كۆریای باكوور، به‌ڵام ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه له دوایین ساته‌كاندا له لایه‌ن حكوومه‌تی پیۆنگیانگ-ه‌وه هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، هیزه‌ر ناوێرت ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه پێنس له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ كۆریای باشوور ویستوویه‌تی هه‌لی قایلكردنی پیۆنگیانگ به‌كاربهێنیت بۆ كۆتاییهێنان به به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی و مووشه‌كی بالیستی، به‌ڵام له دواین ساتدا به‌رپرسانی كۆریای باكوور بڕیاری به‌شداری نه‌كردنی كۆبوونهوهكهیانداوه.
ناوێرت باسی له‌وه‌یش كرد كه نیگه‌رانن له‌وه‌ی كۆریای باكوور نه‌یویستووه ئه‌و هه‌له هه‌ڵبسه‌نگێنێت.
به‌رپرسێكی حكوومه‌ته‌كه‌ی ترەمپ، باسی له‌وه كرد كه پلان دانرابوو ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه 10ی شوبات ئه‌نجامبدرێت.