Hakan Çopur,Muhammet Ali Kemal
22 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 23 شوبات 2019
واشنتۆن- AA
جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، مایك پێنس، وه‌ك پشتیوانیی له سه‌ركرده‌ی نه‌یار، خوان گوایدۆ كه خۆی وه‌ك سه‌رۆكی كاتیی ڤێنیزوێلا راگه‌یاندووه، رۆژی ٢٥ی شوبات له كۆڵۆمبیا ده‌بێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن كۆشكی سپییه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه، مایك پێنس له‌سه‌ر بانگهێشتی سه‌رۆكی كۆڵۆمبیا، ئیڤان دوكێ، سه‌ردانی ئه‌و وڵاته ده‌كات.
هه‌ر له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تیشك خرواهته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه پێنس، به‌ناوی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپه‌وه سه‌ردانی بۆگۆتا ده‌كات و تێیدا هاتووه "جێگری سه‌رۆك گوزارشت له دووپاتی پشتیوانیی له‌بن نه‌هاتووی ئه‌مریكا بۆ خوان گوایدۆ ده‌كاته‌وه و هاوكات جه‌خت له پشتیوانییكردنی خه‌باتی گه‌لی ڤێنیزوێلا له‌پێناو دیموكراسییدا ده‌كاته‌وه".
پێنس له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ كۆڵۆمبیا، به‌شداریی له كۆبوونه‌وه‌ی لیما گرووپ كه تایبه‌ته به وڵاتانی ئه‌مریكای لاتین به‌شداریی ده‌كات و گوتارێك پێشكه‌شی نوێنه‌رانی ئه‌و وڵاتانه ده‌كات، هه‌روه‌ها چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌تایبه‌تیی تاوتوێی رێگه نه‌دان به چوونه ژووره‌وه‌ی ئه‌و "هاوكارییه مرۆییانه" بكرێت كه ئه‌مریكا بۆ ڤێنیزوێلای ناردووه.