Mümin Altaş
01 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 03 ئەیلوول 2019
وارشۆ - AA
جێگری سه‌ركۆماری توركیا، فوئاد ئۆكتای له وارشۆ پایتەختی پۆڵەندا چاوی بە جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، مایك پێنس کەوت.
ئۆكتای به‌شداریی له‌و خوانه‌دا كرد كه سه‌ركۆماری پۆڵه‌ندا، ئهندرزێی دودا به‌بۆنه‌ی 80یه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی ده‌ستپێكی جه‌نگی دووه‌می جیهانی پێشكه‌شی سه‌ركرده‌كانی كردبوو.
له خوانهكهدا ئۆكتای چاوی كه‌وت به پێنس و سه‌باره‌ت به په‌لاماره‌كانی تێكساس سه‌ره‌خۆشیی له هاوتا ئەمریکییەکەی كرد.
راگه‌یه‌نراوه كه ئۆكتای و پێنس له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان و بابه‌ته ناوچه‌ییه‌كانه‌وه بیروڕایان ئاڵوگۆڕ كردووه.